ترەمپ: دەبێ چین قەرەبووی زیانەکانی کۆرۆنا بکاتەوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دەڵێت پیویستە چین قەرەبووی وڵاتان بکاتەوە لەسەر لێکەوتەکانی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا.

وەکوو ماڵپەڕی "روسیا ئەلیەوم"، ترەمپ لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" وتوویەتی "دەبێ چین باجەکەی بدات، دەبێ هەنگاو بنێ بەرەو قەرەبووکردنەوەی وڵاتان. هەرچەندە پارەی نییە ئەو هەموو قەرەبووە بدات، چونکە زیانەکانی وڵاتان بەهۆی کۆرۆناوە بە 60 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێ و چینیش 60 تریلیۆن دۆلاری نییە!".

لە رێژەی وتەکانیدا وتوویشیەتی "بەڵام هەر دەبێ کارێک بکەن، چونکە ئەوەی دروستیان کرد شتێکی پیس و ناکۆتایە".

لە هەمان چاوپێکەوتندا ترەمپ وتی کە بەر لە بڵاوبوونەوەی  کۆرۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ شی جین پینگ سەرۆکی چین باش بوون، وتیشی "بە ڕاشکاوی پێت بڵێم من سەرسام بووم بەو، ئەویش سەرسام بوو بە من".

کاتێک ماریا تیرۆمۆی ڕۆژنامەنووس قسەکانی پێ بڕی و هاواری کرد "ئەو مرۆڤکوژە!" ترەمپ وەڵامی دایەوە "بەڵێ ئەو مرۆڤکوژە، بەڵام پەیوەندییەکانم لەگەڵی باش بوون، کاتێکیش کۆرۆنا بڵاوبووەوە، چیرۆکێکی تەواو جیا دەستی پێکرد".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین