سەرەڕای تووڕەیی ئەمریکا ئیسرائیل پەیوەندییەکانی لەگەڵ چین بەهێزدەکات
نوچە
ئەمریکییەکان نیگەرانیی خۆیان ناشارنەوە لە گوێنەدانی ئیسرائیل بە هۆشداری و ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن واشتنەوە و هەروەها لەوەی کە ئیسرائیلییەکان تەنها بەرژەوەندیی خۆیان لا گرنگە و تەنانەت ئەگەر ئەنجامی پەیوەندییەکانیشیان ببێتە مەترسیی بۆ سەر ئاساییشی نیشتیمانیی ئەمریکا.
شلۆمۆ ماعوز، نووسەر لە ڕۆژنامەی مەعاریفی ئیسرائیلی، لە وتارێکی نوێیدا دەڵێت "دامەزراوەکانی ئیسرائیل لە بوار و تایبەتمەندییە جیاجیاکاندا بەردەوامن لە هاریکاری لەگەڵ هاوتا چینییەکانیان، کە سەرپێچییەکی ڕوون و ڕاشکاوانەیە لە هەڵوێستی ئەمریکا. ئەم هاریکارییەش هەژموونی چین لە سەرتاپای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زیاددەکات و زمانی حاڵی ئیسرائیل دەڵێت خوازیارم دەست بە دارعەسای هەردوولاتانەوە بگرم، بەجۆرێک لەگەڵ ئەمریکا هاوپەیمانێتیی ستراتیجیی هەیە و لەگەڵ چینیش بەرژەوەندیی بازرگانی".
نووسەرە ئیسرائیلییەکە دەڵێت "باڵکێشانی چین لە ئیسرائیل گەیشتووەتە ئاستی وەرگرتنی کلیلی بەڕیوەبردنی بەندەری حەیفا لە ڕێگای کۆمپانیای شەنگهای نێودەوڵەتییەوە کە حکومەتی چین خاوەنی 61% ی پشکەکانیەتی، ئەم کۆمپانیایە ئیمتیازێکی ئیداری بەدەستهێناوە بۆ پەرەپێدانی ئەم بەندەرە بۆ ماوەی 25 ساڵ. ئەمەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە ئیسرائیل هەل دەداتە چین چاوی چاودێرانەی هەبێت لەسەر گرنگترین بەندەری سەربازی لە حەیفا، ئەمریکا وایدەبینێت بەرژەوەندییە ئابوورییەکان چاوی ئیسرائیلیان کوێر کردووە".
زیادبوونی هەژموونی چین لە ئیسرائیل تەنیا بە بەندەری حەیفاوە ناوەستێت، بەڵکی درێژدەبێتەوە بۆ بەندەرێکی دیکە نزیک وێستگەی کارەبای عەسقەلان لە نزیک سنووری کەرتی غەززە. لەم میانەیەدا کۆمپانیای بەندەرەکانی ئیسرائیل وەبەرهێنانەکانی لە هەندێک بەندەرەکان کەمکردووەتەوە لە تێکرای 247 ملیۆن شیکلی ساڵانەوە لەنێوان 2005-2010 بۆ تەنها 32 ملیۆن شیکل لەنێوان 2011-2018 و دەستی کردووە بە سەرنجڕاکێشانی ئیسرائیلییەکان بۆ گەیشتن پێیان.
ئیسرائیل دەزانێت دەستکەوتی ڕوو لە زیادی چین چۆن دەبێت لە ڕێگای پەرەپێدانی ئەو دوو بەندەرەوە. بەڵام تێچووەکانیان بۆ ئیسرائیل زۆرە ئەگەر خۆی ئەنجامی بدات، بۆ نموونە تەنیا پەرەپێدانی بەندەری حەیفا 5.5 ملیار شیکلی دەوێت، بەڵام بۆ وڵاتێکی بەهێزی وەکوو چین بڕە پارەیەکی کەمە.
ناوەندە ئیسرائیلییەکان دەترسن کاتێک بێت ئەمریکییەکان پێیان بڵێن "ئیدی بەسە" بۆ هاریکاری لەگەڵ چینییەکان لە بواری ژێرخانی ئابووری و تەکنۆلۆجیدا.
سەرچاوە: نەیشن پرێس
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment