چین بۆ ترەمپ: ئەوەی دەبێت یەکەم کەس لۆمە بکرێت لەسەر کۆرۆنا، تۆی نەک ئێمە! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە

چین دەڵێت بە بەڵگە دەیسەلمێنین دەبێت ترەمپ یەکەمینی ئەوانە بێت کە لۆمە دەکرێن لەسەر ئەو زیانە زۆرەی کۆرۆنا بە مرۆڤایەتیی گەیاند.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (سپووتنیک)ی ڕووسی، چاو لیجیانگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لەم بارەیەوە وتوویەتی "لە سەردەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا، تەنیا لە ئەمریکا زیاتر لە 24 ملیۆن کەس تووشی کۆرۆنا بوون و زیاتر لە 410 هەزار کەسیش بە کۆرۆنا مردن...هەندێک لە سیاسەتوانانی دووڕوو دەیانەوێت سەرنجی خەڵک لەسەر چەوتییەکانی خۆیان لابدەن ولەبری ئەوە سەرقاڵیان بکەن بە لۆمەکردنی ئەوانی دیکەوە، بەڵام ئەمە ئەو ڕاستییە ناگۆڕێت کە ئەوانە ژیان و تەندروستیی خەڵکیان بە هەند وەرنەگرت و شکستیان هێنا لە وەڵامدانەوەی دروست بۆ دۆخی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا".

وتەکانی بەرپرسە چینییەکە وەڵام بوو بۆ ترەمپ کە لە ڕۆژانی پێشوو لە چاوپێکەوتنیدا لەگەڵ کەناڵی "فۆکس نیوز" وتی "دەبێ چین باجەکەی بدات، دەبێ هەنگاو بنێ بەرەو قەرەبووکردنەوەی وڵاتان. هەرچەندە پارەی نییە ئەو هەموو قەرەبووە بدات، چونکە زیانەکانی وڵاتان بەهۆی کۆرۆناوە بە 60 تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێ و چینیش 60 تریلیۆن دۆلاری نییە!".

لە رێژەی وتەکانیدا ترەمپ وتوویشیەتی "بەڵام هەر دەبێ کارێک بکەن، چونکە ئەوەی دروستیان کرد شتێکی پیس و ناکۆتایە". بەمەش ئاماژەی ئەوەی دابوو کە چین هۆکاری دروستبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین