ڕووسیا دوو کۆمپانیای ئەمریکی سزا دەدات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

لە هەنگاوێکی بێوێنەدا دادگایەکی مۆسکۆ سزایەک بە بەهای زیاتر لە سەد ملیۆن دۆلار دەسەپێنێت بەسەر هەردوو کۆمپانیای گووگڵ و فەیسبووکدا.

بەپێی هەواڵی (روسیا ئەلیەوم) دەستەی سانسۆری فیدراڵیی ڕووسیا لە بواری ئامێرەکانی پەیوەندی و تەکنۆلۆجیای زانیاری (رووس کۆم نادزورو) ڕایگەیاندووە کە دادگای ناوبژیوانی لە ناوچەی تاگانسکی لە مۆسکۆ سزایەکی ماددی سەپاندووە بەسەر کۆمپانیای گووگڵ بە بڕی زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار و فەیسبووک (مێتا) بە بڕی 98 ملیۆن دۆلار لەسەر بنەمای فرۆشە ساڵانەکانیان.

ئەم دوو حوکمدانە، کە بێوێنەیە لە مێژووی ڕووسیادا، لەسەر بنەمای ئەوەیە کە ئەو دوو کۆمپانیایە چەندین جار پێشێلی پێوەرەکانی ڕووسیایان کردووە تایبەت بە (سنووربەندکردنی دەستگەیشتن بە بابەتی نایاسایی).

دادگا دەڵێت چەندین جار داوا لە گووگڵ و فەیسبووک کراوە ئەو بابەتانە لەسەر بازاڕە ئەلیکترۆنییەکانیان بسڕنەوە، کەچی گوێیان بە هۆشدارییەکان نەداوە و نەیانسڕیونەتەوە.

بابەتەکان بریتین لە پیرۆزییە ئایینییەکان، نۆرمە کۆمەڵایەتییەکان، پشتیوانیی توندڕەوان، و هەروەها فێرکاریی دروستکردنی تەقەمەنی.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین