ئێران گەرووی هورمز دادەخات! ئابووری جیهان
وێڕای لێدوانە دوو لایەنیەکانی ئەمریکا وئێران، بۆ دانوستان وگەرانەوە بۆ ڕێککەوتنامەی ئەتۆمی، ئێران لەترسی گەماڕۆدانی سنوورەکانی، هەوڵی دروستکردنی ڕێرەوی نوێ دەدات

نوچەنێت

وەحید مالکی، سەرپەرشتیاری پرۆژەی ستراتیژی ئێران (جاسک)، هەناردەکردنی وزەی "ئێرانـ"ـی بۆ بازاڕەکانی جیهان ڕاگەیاند: "پاش تەواوبوونی پرۆسەی درێژکردنەوەی هێڵی بۆری یەکەمی، پرۆژەی جاسک، قۆناغی دووەمی ئەو پرۆژەیە کۆتای پێهات."

ئەوەشی خستەڕوو، کە درێژکراوەی هێڵی دەریای دووەم، ڕۆژی هەینی کۆتایی پێ هاتووە و، بە رێژەی %82 دەستپێکردنی قۆناغەکانی تر دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

پرۆژەی جاسک، یەکەم پرۆژەی ستراتیژی وڵاتی ئێرانە، بۆ هەناردەکردنی وزەی ئەو وڵاتە، بۆ بازرەکانی جیهان بێ ئەوەی بە گەرووی هورمز تێپەڕ بێت، لە هەمانکاتدا پرۆژەکە بەئامانجی گواستنەوەی نەوتی خاوە، لە لەناوچەی غورای بوشەهرەوە، بۆ بەندەری جاسک، سەر دەریای عومان و، بوون بە سەکۆی هەناردەکردنی نەوت لەکەنارەکانی مەکران، بە درێژایی 1000 کیلۆمەتر، هەروەها  پرۆژەکە توانای هەناردەکردنی یەک میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانەی هەیە.

جێبەجێکردنی پرۆژەی جاسک،  لە کاتێکدایە، کە دەستەڵادارانی تاران بۆ یەکەم جارە پەنا ببەنە بەر،  هەناردەکردنی وزەی ئێران لە دەرەوەی ڕێڕەوەکانی گەرووی هورمز، بۆ مسۆگەرکردنی هەناردەکردنی وزەی وڵاتەکەی، لە ئەگەری ڕوودانی هەر ململانێیە ناودەوڵەتی و هەرێمی.

پرۆژەکە بە گوژمەی 1.5 میلیار دۆلار بونیاتدەنرێت و، بەشی هەرە زۆری کەرەستەی بەکارهاتوو لە پرۆژەکەدا دروستکراوی ئێرانە.

 

سەرچاوە: IRANA


 

 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین