چین چەکێکی نوێ بەرهەمدەهێنێت کە مێشکی سەربازانی لایەنی بەرامبەر کۆنترۆڵدەکات!
نوچەنێت
ماڵپەڕی (ئیندیا تایمز) لە واشنتن تایمزەوە گواستوویەتیەوە کە ئێستا چین خەریکی پەرەپێدانی زنجیرەیەکی چەکی نوێیە بۆ کۆنترۆڵکردنی مێشک کە بەشێکە لە تەکنۆلۆجیای بایۆلۆجی (بایۆ تەکنۆلۆجی)ی سەربازی.
هەر هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی بازرگانیی ئەمریکا ١٢ کۆمپانیا و ئەنستیتۆی چینیی خستووەتە لیستی ڕەشەوە کە سەرقاڵی پەرەپێدانی ئەم تەکنۆلۆجیا مەترسیدارەن.
یەکێک لەو دامەزراوانەی خراوەتە لیستی ڕەشەوە بریتییە لە ئەکادێمیای زانستە پزیشکییە سەربازییەکانی پەکین. هەرچەندە حکومەتی ئەمریکا وردەکاریی نەخستووەتەڕوو لەبارەی ئەو چەکانەی دامەزراوە هاوشێوەکانی ئەم ئەکادێمیایە دروستیان دەکەن، ڕۆژنامەی واشنتن تایمز دەڵێت ئەو بەڵگەنامە سەربازییانەی ئێمە بینیومانن، وردەکاریی شۆکهێنەریان تێدایە.
بەپێچەوانەی چەکە کلاسیکییەکانەوە کە لە ڕێگای کوشتن و بریندارکردنی جەستەی سەربازانەوە هەوڵی زاڵبوون بەسەر لایەنی بەرامبەر دەدەن، ئەو نەوە نوێیەی چەک کە چین کاری لەسەر دەکات، لایەنی دەروونی و ڕۆحیی سەربازی بەرامبەر دەکاتە ئامانج و هەستی بەرگریکردنی دەکوژێت.
چیتر کۆمپانیا ئەمریکییەکان ناتوانن بەبێ مۆڵەتی تایبەت کەرەستەی داواکراو لە ئەمریکاوە بگوێزنەوە بۆ ئەم دامەزراوە چینییانەی خراونەتە لیستی ڕەش.
ئایا چین تەکنۆلۆجیای ئەمریکا دەدزێت؟
بەمدواییانە ویلایەتە یەکگرتووەکان زەنگی مەترسیی لێدا و وتی کە چین خەریکی بەدەستهێنانی تەکنۆلۆجیای ئەمریکایە بۆ کۆنترۆڵکردنی سێکتەرە گرنگەکانی وەکوو "بایۆتەکنۆلۆجی".
سەرچاوەیەکی بەمدواییانە بە ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمزی وتووە کە حیزبی کۆمۆنیستی چین لە هەوڵدایە بۆ پەرەپێدابنی تەکنۆلۆجیا لە هەندێک بواری هەستیاردا، وەکوو "دەستکاریکردنی جین، بەهێزکردنی توانای کارکردنی مرۆڤ، و ماکینەی کارکردن لە مێشکی مرۆڤ".
گەورەترین هەڕەشەی ئەم چەکانە بۆ سەر خودی خەڵکی چینە، بە تایبەت مسوڵمانەکانی ناوچە ئیگۆرنشینەکان و ناوچەکانی دی، کە لە کامپی هاوشێوەی ئەوانەی نازییەکاندا بە زۆرەملێ کۆکراونەتەوە.
لە سێ دەیەی رابروودا توانا سەربازییەکانی چین بەشێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتنیان بە خۆوە دیوە، زۆرێک ترسی ئەوەیان هەیە لە چەند ساڵی داهاتوودا سوپای ئەو وڵاتەدا لە پێشکەوتندا بگاتە ئاستی سوپای ئەمریکا.
.jpg)
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment