ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا: ڕووسیا پەلامارتان بدات وەڵامی یەکلاکەرەوەمان دەبێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەیاننامەیەکی کۆشکی سپی دەڵێت جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بە ڤۆلۆدێمیر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکرانیای ڕاگەیاندووە کە واشنتن و هاوپەیمانەکانی وەڵامی یەکلاکەرەوەیان دەبێت ئەگەر ڕووسیا هێرش بکاتە سەر ئۆکرانیا.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (ئەلعەرەبی)ی لەندەنی، جین ساکی وتەبێژی کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە کە جۆ بایدن لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا وتووشیەتی کە ئەو پشتیوانی چارەسەری تەنگژەی ئۆکرانیا دەکات لە ڕێگای هەوڵی دیپلۆماسییەوە، لەنێوانیشیاندا لە گفتوگۆ باڵاکانی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا کە بڕیارە ڕۆژانی 9 و 10ی ئەم مانگە لە جنێڤ بەڕێوە بچن.

لای خۆیەوە، ڤۆلۆدێمیر زیلینیسکی سەرۆکی ئۆکرانیا وتوویەتی کە کیێڤ پشتیوانییە پتەوەکانی ئەمریکا بەرز دەنرخێنێ بۆ وڵاتەکەی لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ڕووسیادا.

زیلینیسکی، لە تویتێکدا لەپاش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، بە ئەمریکییەکانی وتووە "پشتیوانییە پتەوەکەتان بۆ ئۆکرانیا بەرز دەنرخێنین"، ئاماژەشی بەوە کردووە کە لەگەڵ هاوتا ئەمریکییەکەی باس و خواسیان کردوە لەبارەی "ڕێوشوێنە ئەمنییە هاوبەشەکانی نێوان ئۆکرانیا و ئەمریکا و هاوپەیمانانی دیکە بۆ پاراستنی ئاشتی لە ئەوروپا و ڕێگاگرتن لە گرژیی زیاتر".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین