ڕووسیا و ئەمریکا لێدوانی توند دەگۆڕنەوە لەبارەی دەستوەردانەکانی یەکدی لە وڵاتان عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ڕوسیا تووڕەیە لە لێدوانی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا کە بە کازاخەکانی وتبوو لە داهاتوو ڕووسیا بە ئاسانی لە ولڵتەکەتان دەرناچێت و دەڵێت با ئەمریکا تەماشای تۆماری خۆیشی بکات کە پڕە لە دەستێوەردانی سەربازی لە سەرتاسەری جیهاندا.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی (ئەلیەوم) بلینکن لە ڕۆژانی رابردوو وتبووی "یەکێک لەو وانانەی لە مێژووی نوێ وەرگیراوە ئەوەیە کە ڕووسەکان هەر هاتنە ناو ماڵەکەت، ئیدی سەخت دەبێت بڕوایان پێبهێنی بچنە دەرەوە".

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەم لێدوانەی بلینکن بە "زۆر نەشیاو" ناو دەبات و دەڵێت سووک تەماشاکردنی ڕووداوە خەمهێنەرەکانی کازاخستانە. دەشڵێت وا باشە واشنتن شیکاری بۆ تۆماری خۆی بکات کە پرە لە دەستیوەردان لە وڵاتانی وەکو ڤێتنام و عێراق.

وەزارەتە ڕووسییەکە لەسەر چەناڵی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تەلەگرام دەڵێت "ئەگەر بلینکن زۆر حەزی لە وانەکانی مێژووە، با ئەم وانەیە لەپێشچاو بگرێت: کاتێک ئەمریکییەکان دێنە ماڵەکەت، قورس دەبێ لە ژیاندا بمێنیتەوە و تووشی دزی و لاقەکردن نەبیت".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین