ئەمریکا پڕۆژەی نوێ بۆ سزادانی ڕووسیا ئامادە دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ئیدارەی بایدن پڕۆژەی هەندێک سزای ئابووری نوێ بۆ سەر ڕووسیا ئامادە دەکات کە هاوردە و هەناردەش دەگرێتەوە و بڕیارە هەر ساتێک ڕوسیا خاکی زیاتری ئۆکرانیا داگیربکات، بچنە بواری جێبەجێ کردنەوە.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی (ئەلشەرق)ی سەر بە ئاژانسی بلومبێرگ، لە پڕۆژەی سزاکاندا ئاماژە کراوە بە دانانی کۆت و بەند لەسەر هەنرادەی ئەمریکا بۆ ڕووسیا، بە تایبەت بێبەشکردنی ڕووسیا لە کەرەستە وردە ئەلیکترۆنییەکان و پڕۆگرامی ئەلیکترۆنی و هەندێک تەکنۆلۆجیای ئەمریکی.

ئەمریکا دەیەوێت سوود لە هەژموونی وڵاتەکەی ببینێت لە بواری تەکنۆلۆجیادا بۆ لێدان لە ڕووسیا لەکاتی پێویستدا لە کەرتەکانی سەربازی و شارستانی و پڕۆگرامە تەکنۆلۆجییەکانی دیکە.

کاریگەریی ئەو کۆت و بەندانەی باس دەکرێن چەندین بابەت دەگرێتەوە، هەر لە ئەلیکترۆنیکی فڕۆکەکانەوە تاوەکو تەلەفۆنی زیرەک و تابلێت و تەلەڤزیۆن و یاریی ئەلیکترۆنی و لە هەندێک بواردا سزای توند بەسەر ڕووسیادا دەسەپێنرێت هاوشێوەی سزاکانی سەر ئێران و کۆریای باکوور و سوریا.

سزاکان هەروەها کۆت و بەندیان تێدایە سەبارەت بە بەشێک لەو کەرەستانەی ڕووسیا بۆ ئەریکا هەناردەیان دەکات.

سزاکان هێشتا پڕۆژەن و بڕیارە هەرکاتێک رووسیا بەشێک لە خاکی ئۆکرانیای جێبەجێ کرد، بچنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین