لە نێوان هەرێم و بەغدا، تا ئێستا تەنها لێکتێگەیشتن هەیە نەک ڕێککەوتن کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

جەمال کۆچەر ئەندامى پەرلەمانى لیژنەى دارایى لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، هێشتا هەولێر و بەغدا لەبارەى بەشە بودجەى کوردستان لە بودجەى عێراق، نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن. دەشڵێت: بودجه‌ ته‌واو بابه‌تێكی سیاسیه‌ و په‌یوه‌ندی به‌ لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ نه‌ماوه.

ئەمڕۆ، جەمال کۆچەر ئەندامى لیژنەى دارایى لە لێدوانێکى بۆ سایتى خەندان ڕاگەیاند، ئەوى تا ئێستا شاندى هەرێمى کوردستان و لایەنە سیاسییەکانى شیعە گفتۆگۆیان لەسەرى کردبێت، ئەنجامێکى ئەوتۆ نەبوو یاخود ڕێککەوتنێک کرابێت، تەنها لێکتێگەیشتنیک لە نێوان شاندى هەرێم و لایەنەکانى بەغدا دروست بووە.

دەشڵێت، پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی (2021)عێراق ته‌واوكراوه‌ و بوه‌ته‌ بابه‌تێكی  سیاسی، پرۆژه‌كه‌ ره‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه‌، ته‌نها بڕگه‌ی تایبه‌ت به‌ پشكی هه‌رێم ماوه‌، هه‌ركاتێك گه‌یشتنه‌ رێكکه‌وتن، وه‌ك بڕگه‌یه‌ك بۆ پرۆژه‌یاساكه‌ زیادی دەكه‌ن.

 

 

ئەمانەش ببینە

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین