چین لە تەکنۆلۆجیای سەربازیی هایپەرسۆنیکدا جیهان شۆک دەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

مێدیاکانی تایبەتمەند بە تەکنۆلۆجیای چەک و تەقەمەنی دەڵێن چین بە دروستکردنی یەکەمین تونێڵی هەوایی کە خێراییەکەی سەرووی خێرایی دەنگە، گاڵتە بە ئاستی پێشکەوتنی ئەمریکا دەکات.

چین ساڵی ڕابردوو لە تەکنۆلۆجیای سەربازیی سەروو دەنگدا هەنگاوی گەورە و ڕچەشکێنانەی بڕی، ئەوە بوو مووشەکێکی هەڵدا کە خێراییەکەی زیاتر بوو لە خێرایی دەنگ و بە دەوری جیهاندا سووڕایەوە، ئەوەش شۆکی لە پەنتاگۆن دروست کرد.

ئاژانسی (سپوتنیک)ی ڕووسی لە گۆڤاری یوراژیان تایمزی تایبەت بە کاروباری سەربازییەوە گواستوویەتیەوە کە چین دوای ئەو مووشەکە سەرسوڕهێنەرە، ئەوەی ئاشکرا کرد کە چەکێکی دروستکردوە کە توانیویەتی ئامانجێک بپێکێت کە پێنج هێندەی خێرایی دەنگ لە جووڵەدا بووە، ئەمەیان تەکنۆلۆجیایەک بوو پێشتر هیچ دەوڵەتێک پێی نەگەیشتبوو.

سەرەڕای ئەوەی هەر بەم چەکەی دووەم چین پێش ئەمریکا کەوت لەو بوارەدا، کەچی وەکوو گۆڤارەکە دەڵێت چین بەوەشەوە نەوەستا و سەرکەوتنی خۆی ڕاگەیاند لە گەیشتن بە خالێکی دیکەی گرنگی پێشکەوتن لە جیهانی خێرایی سەروو دەنگدا.

ئێستا چین ئاشکرای دەکات کە تونێڵێکی هەوایی خێرایی سەروو دەنگی دروست کردووە، کە تایبەتە بە تاقیکردنەوەی مووشەکە خێرایی سەروو دەنگەکان، ئەمەش تێچووی تاقیکردنەوە و داهێنان لەو بوارەدا کەمدەکاتەوە و ئەگەری شکستی ئەزموونکردنی مووشەکەکانیش کەمدەکاتەوە.

زانا چێنیەکان خۆیان دوور گرتووە لە ئاشکراکردنی شوێنی دامەزراوە نوێیەکە و ناوەکەشی، بەڵام زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕۆڵی کاریگەر دەبینێت لە پڕۆگرامی چەکی خێرایی سەروو دەنگدا و دەتوانێت هەڵە و گرفتە ئەندازەیی و تەکنۆلۆجییەکان هەر لە زەویدا ئاشکرا بکات بەر لە هەڵدانی مووشەکەکە بۆ ئاسمان، ئەوەش هەم کات و هەم پارە بۆ چین دەگێڕیتەوە و هەم ئەگەری شکستهێنانی تاقیکردنەوەی مووشەکە خێرایی سەروو دەنگەکان کەمدەکاتەوە، وەکو ئەوەی بەسەر ئەمریکادا هات.

پێش ئەوەش چین سەرکەوتنی ڕاگەیاندبوو لە دروستکردنی ماتۆڕێکی "موعجیزەئاسا"، کە یاریدەی چین دەدات خێرا بکات لە بەرهەمهێنانی بەرفراوانی ئەو چەکانەی خێراییان لە خێرایی دەنگ زیاترە بە تێچوویەکی کەمیش!

ئێستا چین خەریکی بونیاتنانی تونێلێکی پێشکەوتووە کە خێرایی هەوا تێیدا 30 ئەوەندەی خێرایی دەنگە و پێشبینی دەکرێت هەر ئەمساڵ تەواو ببێت و ڕۆڵی دەبێت لە پەرەپێدنی فڕۆکەی خێرایی سەروو دەنگ و مووشەکی دیکەی خێرایی سەروو دەنگ.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین