مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلارى لیبى له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ ئه‌مڕۆ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، تا ئێستا مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلارى لیبى له‌ عێراق به‌رده‌وامه‌، وێراى نایاسایبوونى. شاره‌زایانى ئابوورى و یاساناسانیش دووپاتى ده‌كه‌نه‌وه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌و "دۆلاره‌" به‌ تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 12ى كانوونى دووه‌مى 2022 ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره‌ راپۆرتێكى وردى له‌سه‌ر چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن به‌ دۆلارى لیبى له‌ عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه‌، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ له‌ راپۆرته‌كه‌ هاتوون، ئه‌و جۆره‌ دۆلاره‌ به‌ بڕى ملیۆنان مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ ده‌كرێت.

هه‌رچه‌نده‌ ده‌زگا فه‌رمییه‌كانى په‌یوه‌ندیدار نكۆڵى له‌ بوونى ئه‌و دیارده‌یه‌ ده‌كه‌ن، به‌ڵام جه‌زیره‌ قسه‌ى له‌گه‌ڵ كه‌سانێك كردووه‌ له‌ بواره‌كه‌ كارده‌كه‌ن، یه‌كێك له‌وان گوتوویه‌تى ئه‌و پاره‌یه‌ به‌ "نیوه‌ى به‌هاى راسته‌قینه‌ى دۆلار" له‌ وڵاتێكى دراوسێوه‌ حه‌واڵه‌ى عێراق ده‌كرێت، ئه‌مه‌یش له‌ رێگه‌ى سیسته‌مى ویسترن یۆنیۆن Western Union ده‌بێت.

ناوى ئه‌و وڵاته‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و دۆلاره‌ هی رژێمى موعه‌مه‌ر قه‌زافى سه‌رۆكى پێشووترى لیبیایه‌، له‌ رێگه‌ى میلیشیاكانه‌وه‌ ره‌وانه‌ى ئه‌و وڵاته‌ى دراوسێى عێراق ده‌كرێت و له‌و وڵاته‌یش له‌ لایه‌ن سیسته‌مى بانكى و ئامێرى هه‌ژماره‌كردن له‌ نووسینگه‌كان ناخوێندرێنه‌وه‌، بۆیه‌ ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێن.

شاره‌زایانى ئابوورى و یاسایى قسه‌یان بۆ ماڵپه‌ڕى جه‌زیره‌ كردووه‌، گوتوویانه‌ مامه‌ڵه‌كردن به‌م دۆلاره‌ تاوانه‌، چونكه‌ یاسا وه‌ك سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌ و فێڵكردن له‌ دراو مامه‌ڵه‌ى هه‌ژمارى ده‌كات. ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌یش كردووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ ساخته‌ نییه‌، به‌ڵكو ژماره‌ی دۆلاره‌كان به‌هۆى سزاكانه‌وه‌ بلۆك كراون.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین