چین داوا لە ئەمریکا دەکات ملیاران دۆلاری بلۆککراوی ئەفغانستان ئازاد بکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چین جارێکی دیکە داوا لە ئەمریکا دەکات ئەو دارایی و سامانەی ئەفغانستان ئازاد بکات کە لە بانکەکانی ئەمریکادا بلۆککراون و بەهایان دەگاتە زیاتر لە نۆ ملیار و 500 ملیۆن دۆلار.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی ڕۆژنامەی (ئەلئەهرام)، وانگ وین بی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەنووسیدا وتوویەتی "پێویستە لەسەر ویلایەتە یەکگرتووەکان باڵانسە تایبەتییەکانی بانکی ناوەندیی ئەفغانستان ئازادبکات کە لە بانکەکانی ئەمریکادان، چونکە بەردەوامیی بلۆککردنی ئەم سامانەی ئەفغانستان وادەکات خراپیی دۆخی ئەو وڵاتە بەردەوام بێت".

وتووشیەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت ئەو سزایانە هەڵبوەشێنێتەوە کە تاکلایەنە سەپاندوونی بەسەر ئەفغانستاندا.

ئەمە یەکەمجار نییە چێن داوای لەم جۆرە دەکات لە بەرژەوەندیی ئەفغانستان، بەڵکو چەندین جاری دیکە داواکاریی هاوشێوەی هەبووە، دواجار مانگی رابردووبوو کە چانگ جوون نێردەی هەمیشەیی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان داوای کرد بە زووترین کات سامانی بلۆککراوی ئەفغانستان لە دەرەوەی وڵاتەکە ئازاد بکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین