ئەمریکا: پەکین بە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕەخنەی توند دەگرێت لە خواستە "نایاساییەکان"ی پەکین لە دەریای باشووری چیندا و دەڵێت ئەو نەخشانەی چین دایناون بۆ ئەو دەریایە، بنەمای جوگرافی و مێژووییان نییە.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (مۆنتی کارلۆی نێودەوڵەتی)، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکی 47 لاپەڕەییدا دەڵێت بەپێی یاسا نێودەوڵەتییەکان چین مافی نییە ئەو داواکارییانەی لە دەریای باشووری چیندا هەبێت کە خستوویەتییە دۆخێکی دژبەرییەوە لەگەڵ فیپین و ڤێتنام و وڵاتانی دیکەی باشوور ڕۆژهەڵاتی ئاسیا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "کۆماری چینی میللی بە شێوەیەکی نایاسایی داوای هەبوونی سەروەری و خاوەندارێتی دەکات بەسەر بەشی زۆری دەریای باشووری چینەوە، ئەم داواکارییانەش بەشێوەیەکی مەترسیدار سەروەریی یاسای نێودەوڵەتی پێشێل دەکەن".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەگەڵ بڵاوکردنەوەی لێکۆڵینەوەکەیدا، لە بەیاننامەیەکیشیدا جارێکی دیکە داوا لە چین دەکاتەوە "چالاکییە نایاسایی و ملهوڕییەکانی لە دەریای باشووری چین ڕابگرێت".

لە وەڵامدا و ڕۆژی پێنجشەممە 14ی کانوونی دووەم، چین وەها باسی لێکۆڵینەوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەکات کە "یاسای نێودەوڵەتیی شێواندووە و ڕای گشتیی بەلاڕێدا بردووە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین