ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا پڕۆژەیاسایەک بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستن بە چین ئامادەدەکات
نوچەنێت
بەپێی هەواڵی فرانس24، تۆم کۆتۆن، سیناتۆری کۆماری لەسەر ویلایەتی ئارکانساس، لەبارەی پڕۆژەیاساکەیانەوە وتوویەتی "دانانی سنوورێک بۆ پشتبەستنی ئەمریکا بە حیزبی کۆمۆنیستی چین بۆ دەستخستنی ئەو کانزایانە، کارێکی پێویستە، ئەگەر ئێمە خوازیارین سەرکەوتوو بین لە کێبڕکێ لە بەرامبەر چین و پاراستنی ئاساییشی نیشتیمانیمان".
ئەو کانزا دەگمەنانەی دوو سیناتۆرەکە مەبەستیانە، کۆمەڵێک کانزای گرنگن بۆ دروستکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان، مۆبایلی زیرەک، ئۆتۆمۆبێلی کارەبایی و چەکی نوێ.
بەگوێرەی داتاکانی ناوەندی ڕووپێویی جیۆلۆجیی ئەمریکی، لە ساڵی 2019 دا لەکۆی ئەو کانزا دەگمەنانەی ئەمریکا هاوردەی کردوون، 80%ی لە چینەوە بووە!
بەیاننامەیەکی هەردوو سیناتۆر، تۆم کۆتۆنی کۆماری لەسەر ویلایەتی ئارکانساس و مارک کیللی دیموکرات لەسەر ویلایەتی ئەریزۆنا، ڕوونی کردووەتەوە کە ئامانج لە پڕۆژە یاساکە بریتییە لە "پاراستنی ئەمریکا لە مەترسیی دروستبوونی گرفت لە دەستکەوتنی کانزا دەگمەنەکان" و هاندانی دەستکەوتنی ئەو ماددانە لەناو ئەمریکادا.
لە دەقی پڕۆژەیاساکەدا هاتووە کە تاوەکوو ساڵی 2025 هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری دەبێت یەدەگی ستراتیجیی کانزا دەگمەنەکان بگەیەننە بڕێک کە بەس بێت بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی سوپا و کەرتی تەکنۆلۆجی و ژێرخانی بنەڕەتیی وڵات، بەجۆرێک ئەگەر ساڵێکی تەواو هاوردەش بوەستێت گرفت بۆ ئەو کەرتانە دروست نەبێت.
سیناتۆر مارک کیللی لەبارەی پڕۆژە یاساکەیانەوە دەڵێت "پڕۆژە یاساکە هەڵقوڵاوی ویستی هەردوو حیزبەکەیە و پێگەی ئەمریکا بەهێزدەکات وەکوو پێشەنگی تەکنۆلۆجیای جیهانی، ئەویش لە ڕێگای کەمکردنەوەی پشتبەستنمان بە دژبەرەکانمان وەکوو چین لە دابینکردنی کانزا دەگمەنەکاندا".




0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment