چین لەبارەی ئێرانەوە ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چین لەبارەی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمیی ئێرانەوە ڕەخنە لە ئەمریکا دەگرێت و بە بەرپرسیاری سەرەکیی دەزانێت لە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەدا.

بەپێی هەواڵی (سی ئێن ئێنی عەرەبی)، وانگ یی وەزیری دەرەوەی چین، بە هاوتا ئێرانییەکەی وتووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت بەرپرسیارێتیی سەرەکی بگرێتە ئەستۆ لە بابەتی کشانەوەیدا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکەی ئێران.

وەزیری دەرەوەی چین لە شاری ووچی باشووری چین لە گفتوگۆدا لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، وتوویەتی "کشانەوەی تاکلایەنەی ئەمریکا لە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە، ئەم دۆخە سەختەی ئێستای لێکەوتەوە، بۆیە دەبێت ئەمریکا بەرپرسیارێتیی سەرەکیی ئەم دۆخە هەڵبگرێت" وتووشیەتی "ویلایەتە یەکگرتووەکان دەبێت هەڵەکەی خۆی راستبکاتەوە"، تەکەزیشی کردووە کە چین پشتیوانیی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان دەکات سەبارەت بە ڕێککەوتننامە ئەتۆمییەکە.

وانگ یی لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ عەبدوڵڵاهیان وتوویەتی "چین بە توندی سەرکۆنەی سزا نایاساییە تاکلایەنانەکان دەکات دژ بە ئێران، هەروەک دژایەتی گەمەی سیاسی دەکات بە بیانووی مافی مرۆڤ و پرسەکانی تر، هەروەها دژایەتی دەستێوەردان دەکات لە کاروباری ناوخۆیی ئێران و دەوڵەتانی دیکەی ناوچەکە".

عەبدوڵڵاهیان سوپاسی چینی کردووە لەسەر "ڕۆڵی بونیاتنەرانە"ی لە دانوستاندنە ئەتۆمییەکاندا و وتوویەتی کە ئێران ئامادەیە ببێتە "هاوبەشێکی هاوکار و متمانەپێکرا و درێژخایەن"ی چین و "هاوشێوەی چین دژی تانە و تەشەر و سزای تاکلایەنەیە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین