شـادەمـاری ژیـان بـۆ فـەلـەستیـن! شیکاری ئابوری
دوای کۆتایهاتنی جەنگی دژی داعش، تەلئەبیب، هەوڵی بەدیهێنانی خەونی سەدەیەکی وڵاتەکەی دەدات

ئامادەکردنی:نوچەنێت

شادەماری گواستنەوەی گاز بۆ غەزە، پـرسێکە دەتوانێت چارەنوسی ئابووری ئەو وڵاتە یەکلا بکاتەوە و، ببێت بە فریادەرسی ڕزگارکردنی قەیرانی ئابووری وڵاتی فەلەستین.

دەستبەکاربوونی ئیدارەی جۆو بایدن، دووبارە دەرگای دانوستانی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل، بۆ بونیاتنانی ئەو پرۆژەیە دەکاتەوە، چەن بەرپرسێکی باڵا لە نێوان هەردوو وڵات، هەوڵەکانی هەردوو لایەن بۆ ئاژانسی "ڕۆیتەرز"ـیان پشتڕاستکردوەتەوە. 

ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و، باکووری ئەفریقیا، ناوچەیەکی دەوڵەمەندە بە گازی سروشتی، بە تایبەت دوای دۆزینەوەی کێڵگە نوێیەکانی میسر و ئیسرائیل، بۆ ئەو مەبەستە هەناردەکردنی وزەی ناوچەکە، پێویستی بە سنوورەکانی فەلەستین(غەزە) هەیە، بەڵام ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە ساڵی 2014ـدا ، هەوڵەکانی بۆ بونیاتنانی هێڵی گواستنەوەی گاز، بۆ غەزە پەکخست. 

ئاڵـۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی کەنداو، فاکتەرێکی گرنگ بوون لە وەستانی هەوڵەکان، بۆ دەستپێکی پرۆژەکە، بەڵام دوای ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان قەتەر و وڵاتانی تری کەنداو، هەروەها ڕێککەوتنە ئاشتییەکانی نێوان ئیسرائیل و بەشێکی وڵاتانی عەرەبی، دووبارە دەرگاکانی بۆ دەستپێکردنی پرۆژەکە واڵاکرد. 

ئەورووپاییەکان هەوڵیکی زۆریاندا، بۆ ئاسایی بوونەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو، بە سەرنجدان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی قەتەر، غەزە و یەکێتی ئەورووپا، نیشانەی گرنگن بۆ ڕێککەوتنی لایەنەکان، بۆ دروستکردنی بۆریەکی گواستنەوەی گاز، لە کێڵگەکانی لێڤیاتان بۆ ناو ئیسرائیل، لەوێیشەوە بۆ ناو خاکی غەزە، بۆ گەیاندنی کەرتی غەزە بە هێلە ستراتیژیەکانی ناوچەکە تا ساڵی 2023. 

بــڕیــار وایە، تێچووی ئەو شادەمارەی وزە لە بەشی ئیسرائیل لەلایان قەتەر، تەرخان بکرێت، لە هەمانکتدا یەکێتی ئەورووپا، تێچووی بەشەکی کەرتی غــەزە دەگرێتە ئەستۆ، ئەگەر پرۆژەکە ڕێککەوتنی لەسەرکراو و دەستبەکار بوو، ئەوا پرۆژەکانی گەیاندنی کارەبا بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەکەونە کار، بەمەش بەشێکی زۆری قەیرانەکانی کەرتی غەزە چارەسەر دەبن. 

ناوەندی Quartet، کە تایبەتە بە پرسە هاوبەشەکانی ئەورووپا و ئیسرائیل، بۆ پەرەپێدانی ئابووری فەلەستین ڕاگەیاند: "پلانی سەرەتای کەرتی غەزە کڕینی بڕی 0.2 میلیۆن مەتر سێجای گازە، دواتر بەرزکردنەوەی ڕێژەکەیە بۆ یەک میلیار مەتر سێجای گاز."

هاوکارییەکانی یەکێتی ئەورووپا بۆ پرۆژەی گازی غەزە، بڕی 5 میلیۆن یۆرۆ"ـیە، بۆ کێشانی 4 هەزار کیلۆمەتر لە قۆناغی یەکەمدا و، کۆی گشتی پارەی تەرخانکراو، بۆ ئەو پرۆژەیە 20 میلیۆن یۆرۆ دەبێت. 

دوای  سەردانیکردنی نێردەی تایبەتی وڵاتی قەتەر (محەمەد ئەلعیمادی) بۆ کەرتی غەزە بە ئاژانسی هەواڵی سەوا ی ڕاگەیاند: "قەتەر،  پارەی تێچووی بۆری گازی غەزە لە خاکی ئیسرائیل دەدات، کە درێژییەکەی 45 کم، نزیکەی  70 میلیۆن یۆرۆی تێدەچێت." 

کەرتی غەزە ناوچەیەکی ستراتیژی گرنگە، بە هۆی پێگە جیۆگرافیایەکەی، گرژی و ئاڵۆزییەکانی گروپی حەماس و هێرشە بەردەوامەکانی ئەو هێزە هەرێمیانەو، هاوپەیمانەتییان لەگەڵ ئێران، هۆکاری سەرەکی بوون لە هەناردەکردنی وزەی ئیسرائیل لە ڕێگەی ترەوە، کە تێچووی زیاتر دەکەوێت لەسەر ئابووری تەلئەبیب. 

بـە واتـایـەکـی تـر، ڕووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و شۆڕشەکانی بەهاری عەرەبی و، جەنگی دژی داعش، هۆکاری سەرەکی بوون لە وەستانی پرۆژەکانی ئیسرائیل و میسر، بە سەرپەرشتی ئـەمـریـکا و ئـەورووپـا، هەروەها کێبرکێ هێزە هەرێمیەکان و خواستە فراوانخوازیەکانیان،  ئاڵۆزی خستە نێوان پەیوەندییەکانی، هاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوا، بەڵام بەرژەوەندی ئابووری کلیلی دووبارە گەڕانەوەی هێزەکانە، بۆ سەر مێزی گفتـوگـۆ، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا، کارکردن لەسە پرۆژە ستراتیژییەکانی دەریـای سپـی نـاوەڕاست، دەستپێبکەنەوە لە دژی پرۆژەکانی بەرەی ڕووسیا و چین، ئەگەری بوونی ئێران بە تایبەت دوای ڕێککەوتنی نیوان ئیسرائیل و میسر بۆ کیشانی بۆڕیەهێڵی گواستنەوەی گازی ناوچەکە.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین