ڕووسیا و چین و ئێران مانۆڕی هاوبەش ئەنجام دەدەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ڕووسیا ئاشکرای دەکات کە بەمزووانە لەگەڵ چین و ئێراندا مانۆڕی هاوبەش ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی (یورۆنیوز)، ڕۆژی سێشەممە ١٨ی کانوونی دووەم ئوستووڵی ڕووسیا لە زەریای هێمن ئاشکرای کردووە کە ئەو سێ وڵاتە پێکەوە بەشداریی مانۆڕێکی دەریایی هاوبەش دەکەن.

یورۆنیوز دەڵێت وادەی ئەنجامدانی ئەو مانۆڕە هاوبەشە لە ڕاگەیەنراوەکەی ڕووسیادا ئاشکرا نەکراوە.

پێشووتر لیڤان جاگاریان، باڵیۆزی ڕووسیا لە تاران، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ئاژانسی (سپووتنیک)ی ڕووسی وتبووی "ڕووسیا و چین و ئێران لە کۆتایی ٢٠٢١ یان سەرەتای ٢٠٢٢مانۆڕی دەریایی هاوبەش لە کەنداو ئەنجام دەدەن بە ئامانجی وەرگرتنی ڕێوشوێنی پێویست بۆ مسۆگەرکردنی سەلامەتیی کەشتییە بارهەڵگرەکان و لەناوبردنی چەتە دەریاییەکان".

ئاژانسی سپوتنیک ئاشکرای دەکات چەند ڕۆژێک بەر لە سەری ساڵی نوێ، کۆمەڵە کەشتییەکی ئوستوڵی ڕووسیا لە زەریای هێمن بەڕێکەوتوون بۆ گەشتێکی دووردرێژ و بڕیارە لە ماوەی تێپەڕبوونیدا سەردانی بەندەرەی چەند وڵاتێک بکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین