چین و ئەمریکا کامیان جەنگی کۆنترۆڵکردنی ئابووریی جیهان دەبەنەوە؟
نوچەنێت
15 ئەندامی ئەنجوومەنی پیران نامەیەک بۆ جۆ بایدن دەنێرن و هانی دەدەن بە خێرایی دەست بە گفتوگۆی بازرگانی بکات لەگەڵ هاوبەشانی ئەمریکا لە کیشوەری ئاسیا، ئەوەش دوای ئەوەی چین توانی ڕێککەوتنامەی بازرگانی لەگەڵ 15 دەوڵەتی ئاسیایی واژوو بکات کە پێشوتر بە لایەنگری ئەمریکا ناسرابوون.
ئەم بەخۆکەوتنەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران بێ بنەما نییە، باس و خواسەکە لەسەر ڕێکەوتننامەی هاوبەشێتیی ئابووریی هەرێمایەتیی هەمەلایەنە (RCEP) یە کە ڕێککەوتننامەیەکی بازرگانیی ئازادە کە ساڵی 2012 واژوو کراوە لە لووتکەی ئاسیان لە کەمبۆدیا، کە دە ئەندامی ڕابیتەی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئاسیا و شەش ئابووریی زەبەلاحی تێدابوو کە بریتی بوون لە: کۆریای باشوور، هیند، ژاپۆن، چین، نیوزلەندا و ئوسترالیا، ئەمانەش هەموویان جگە لە چین و هیندستان سەر بە ئەمریکان.
ئەم ڕێککەوتننامەیە ئەگەر سەرپێ بخرێت، کار لە بازاڕێک دەکات کە ژمارەی دانیستوانیان دوو ملیار و دوو سەد ملیۆن کەسە و 30%ی هەموو دانیستووانی جیهان پێکدێنن و قەبارەی ئابوورییەکەیان 26 تریلیۆن و دوو سەد ملیار دۆلارە، بەمەش کوتلەیەکەی هەرێمیی گەورەترە لە کوتلە هەرێمییە گەورەکانی دیکەی وەکوو ڕێککەوتننامەی ئەمریکا و مەکسیک و و کەنەدا و تەنانەت گەورەتر لە یەکێتیی ئەوروپاش.
وە نەبێ ئێستا ئەمریکا هەستی بەم مەترسییە کردبێ، نەخێر، بەڵکو هەر 2016 بوو کە ئەمریکا پڕۆژەی ڕێککەوتننامەیەکی جێگرەوەی پێشنیازکرد بەناوی هاوبەشێتی بە درێژایی زەریای هێمن، کە چینی لە هاوکێشەکە کردبووە دەرێ. بەڵام دوای سەرکەوتنی ترەمپ ئەم ڕێککەوتننامەیە وەلا نرا، ئیدی چین هەستی کرد کە دەرگا لە بەردەمیدا واڵایە بۆ ڕێبەریکردنی ئەم کوتلە گەورەیەی وڵاتان، ئەوە بوو ڕێککەوتنامەیەکی هاوبشێتیی ئابووریی هەرێمایەتیی هەمەلایەنەی داڕشت کە سەرەتای ئەم مانگە چووە بواری جێبەجێکردنەوە بەبێ لەخۆگرتنی ویلایەتە یەکگرتووەکان.
بۆیە ئەو جووڵەیەی ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران بۆ ئەوەیە ئەو دەستپێشخەرییە ئابوورییە بخەنەوە دەست ئەمریکا و ڕیگە نەدەن نۆ ساڵی داهاتوو وڵاتەکەیان پێگەی خۆی لەدەست بدات وەکوو گەورەترین ئابووریی جیهان.
بۆیە و لەسەر ئەم بنەمایە، وا پێشبینی دەکرێت ماوەی داهاتوو تێکچوونی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان واشنتن و پەکین بە خۆیەوە ببینێ. چونکە ئەو دژبەرییەی لە سەردەمی ترەمپدا لە پەیوەندییەکانی ئەمریکا و چیندا بینرا، پەرەدەستێنێ و دەبێتە دوو ئاراستە و ڕووانگەی جیهانیی دژ بەیەک، کە هەریەکەیان پشتیوان بۆ خۆی کۆدەکاتەوە: ئاراستەیەک کە ئەمریکا ڕێبەری دەکات و هاوپەیمان و هاوڕێکانی خۆی تێدایە و دەیانەوێت دەستپێشخەرییەکە بگرنەوە دەست. ئاراستەیەکی دیکەش کە چین ڕێبەری دەکات لەڕووی ئابوورییەوە و ڕووسیا ڕێبەری دەکات لە ڕووی سەربازییەوە. لەسەر ئەم بنەمایە، ئەمریکا ئەگەر سەربکەوێت ئەوە دەتوانێت بەر بگرێت بە پێشڤەچوونی چین و ڕێگاگرتن لەوەی بگاتە پێگەی ئەمریکا بۆ ساڵی 2030، یان هیچ نەبێ چەندی دەکرێت گەیشتنی بەم پێگەیە دوا بخرێت، کە ئەمەش دەبێتەهۆی تاوسەندنی جەنگە ئابوورییەکان (بازرگانی و درایی) و لەم میانەیەشدا ئەمریکا هەوڵدەدات ڕووسیا و چەندین وڵاتی دیکە بخاتە ڕیزی خۆی. خۆ ئەگەر ئەمریکا سەرکەوتوو نەبێت، ئەوە لە ماوەی داهاتوودا گۆڕانکاریی دراماتیکی دەبینین لە بواری ڕێبەرایەتیی جیهانیدا.
سەرچاوە: ئەلعەرەبییە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment