سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و کۆنسوڵی گشتی کۆریای باشور کۆبوونەوە هەواڵ

نوچەنێت

ئەمڕۆ سێشەممە ( 25/کانونی دووەم/2022 ) سەرۆک نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ چۆی کوان ژین، کۆنسوڵى گشتی کۆریاى باشوور له‌ هه‌ولێر کرد که‌ ئه‌رکه‌که‌ى کۆتایى دێت.

بەپێی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا "سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى وێڕاى ماڵئاوایى، سوپاسى کار و هه‌و‌ڵه‌کانى کرد بۆ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌کانى هه‌رێمى کوردستان له‌گه‌ڵ کۆریاى باشوور و هیواى سه‌رکه‌وتنى له‌ ئه‌رکى تازه‌یدا بۆ خواست".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاماژه‌ى به‌ رۆڵى تیمى زه‌یتوونى سه‌ربازیى کۆرى و ئاژانسى کۆیکا و گه‌ل و حکومه‌تى کۆریاى باشورى کرد که‌ هاوکارییان پێشکه‌ش به‌ هه‌رێمى کورستان کردووه.‌

چۆی کوان ژین، کۆنسوڵى گشتیى کۆریاى باوور سوپاس و پێزانینى بۆ "سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانى و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌کانى هه‌رێمى کوردستان دووپاتکرده‌وه‌ که‌ له‌ ماوه‌ى ئه‌رکه‌که‌یدا، هاوکار و پشتیوانى بوون و هیواى خواست په‌یوه‌ندییه‌کانى وڵاته‌که‌ى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى کوردستان له‌ بره‌ودان بن".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین