پارتى: بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

پارتى دیموکراتى کوردستان لەسەر پەسندکردنى دانیشتنی یەکەمی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق کە سەرۆکی پەرلەمان و هەردوو جێگرەکەی تێیدا هەڵبژێردران لەلایەن دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراقەوە و ناوبردنى بە دەستووریى و یاسایى، ڕاگەیێندراوێک بڵاودەکاتەوە.

ئەمشەو سێشەممە (25/کانوونى دووەم/2022)، گوتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا لەسەر بڕیارەکەى دادگاى باڵاى فیدراڵى ڕایگەیاند، "ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر رێڕەوی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات."

 

دەقى ڕاگەیێندراوى پارتى دیموکراتى کوردستان: 

بڕیاری ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدڕاڵیی عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ویلائی وەستاندنی كاتیی كاری دەستەی هەڵبژێردراوی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و، بە یاسایی و دەستووریزانینی دانیشتنی یەكەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، بڕیارێكی لە شوێن خۆی و ئیجابی بوو. ئەو بڕیارە دەبێتە هۆی خێراتر بوونی هەنگاوە دەستوورییەكان و یارمەتیدەری پڕۆسەی سیاسیی عێراق دەبێت بۆ ئەوەی لەسەر رێڕەوی سرووشتی و دروستی خۆی بڕوات.

مەحموود محەمەد

گوتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان

25ـی کانوونی دووەمی 2022

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین