چین: مەترسیی پێکدادانی چەکداریمان هەیە لەگەڵ ئەمریکا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

باڵیۆزی چین لە واشنتن دەڵێت پشتیوانیی ئەمریکا لە هەوڵەکانی تایوان بەرەو سەربەخۆیی، مەترسیی سەرهەڵدانی ململانێ و پێکدادانی چەکداری زیاد دەکات لەنێوان واشنتن و پەکین.

بەپێی هەواڵی (روسیا الیوم)، چین گانگ، باڵیۆزی چین لە واشنتن، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رادیۆی نیشتیمانیی ئەمریکا وتوویەتی "ئەگەر دەسەڵاتدارانی تایوان بە دەست لە پشت دانیان لەلایەن واشنتنەوە بەردەوامبن لەسەر ڕەوتی رۆیشتن بەرەو سەربەخۆیی، ئەوە ڕێی تێدەچی ئەو کارەیان ببێتە هاندەری سەرهەڵدانی ململانێی چەکداریی لەنێوان واشنتن و پەکین".

پێشووتریش قسەکەری نووسینگەی کاروباری تایوان لە ئەنجوومەنی دەولەتی چین، هۆشدای دابووە ئەمریکا کە یاری بە ئاگر نەکات لە بابەتی پرسی تایواندا، ئەوەش دوای ئەوەی ئاشکرا بوو جێگری سوپاسالاری تایوان و جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە وڵاتی هندۆراس کۆبوونەتەوە.

لە ساڵی 1949 وە پەیوەندیی فەرمی نەماوە لەنێوان چین لەلایەک و دوورگەی تایوان لەلایەکی دی، ئەوەش دوای ئەوەی هێزەکانی چیانگ کای شیک لە جەنگی ناوخۆدا تێکشکان و پاشەکشەیان کرد بەرەو دورگەی تایوانی سەر بە چین و لەوێ گیرسانەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین