چین داوا لە ئەمریکا دەکات بە خێرایی واز لە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تایوان بهێنێت عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

چین داوا لە ئەمریکا دەکات ڕێز لە یەکپارچەیی چین بگرێت و چیدیکە مامەڵەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تایوان نەکات.

بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمیی (شینخوا)ی چینی، چاو لیجیان، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین یەکشەممە 30ی کانوونی دووەم وتوویەتی "داوا لە ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەین وازبهێنێت لە ناردنی هەر ماژەیەک بۆ هێزە جوداخوازەکان کە هەوڵ بۆ بەناو 'سەربەخۆیی تایوان' دەدەن و خۆی دوور بگرێت لە خراپتر کردنی پەیوەندییەکانی چین و ئەمریکا و کێشە دروستکردن بۆ ئاشتی و سەقامگیریی تەنگەی تایوان".

وتەکەی چاو لیجیان وەڵام بووە بۆ ئەو پرسیارەی کە چین هەڵویستی چییە سەبارەت بە کۆبوونەوەی لای چینگ تی جێگری سەرۆکی تایوان و نانسی پیلۆچی جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا.

چاو وتووشیەتی کە وڵاتەکەی هەموو جۆرە مامەڵەیەکی فەرمی ڕەتدەکاتەوە لەنێوان تایوان و ئەمریکا و بۆ ئەم مەبەستەش بە فەرمی ناڕەزایی خستووەتە بەردەم ویلایەتە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەو بەرپرسە تایوانییە لەگەڵ کۆنگرێسمان و بەرپرسانی دیکەی ئەمریکا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین