کۆنفرانسی زێڕ لە شاری هەولێر ئەنجام دەدرێت
لاڤین عومەر: نوچەنێت
دوێنێ سێشەممە (1/شوبات/2022)ئەسکەندەر محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژوری بازرگانی هەرێمی کوردستان، لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێتی راگەیاند " کۆنفرانسی زێر، وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی بە هاوکاری دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ سەندیکای زێڕنگرانی هەولێر رێکیانخستبوو لە دوو پانێل پێکهاتبوو، ئامانجی کۆنفرانسەکە بەرزبوونەوەی نزمبوونی نرخی زێڕ، چەند کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دەبێت، لەگەڵ ئەو ئاستەنگ و کێشانەی کە دێنە بەردەمی بازرگانانی زێر لە کوردستان، و حکومەت هاوکاریان بێت ئەو ئاستەنگانە نەمێنن کە دێنە بەردەمیان ، لە دیوێکی تریشدا ئەو بازرگانانە چۆن بتوانن بازاڕی ئاڵوگۆڕی زێڕ بخەنە هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بخەنە شاری هەولێر".
بەشداربوانی کۆنفرانسەکە زیاتر لە سەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە، وەزیری بازرگانی ئامادەبوو لەگەڵ بەڕێوەبەری باجەکان و زێڕەنگران ، لە نزیکەوە گفتوگۆیان لەگەڵ یەک ئەنجامداوە، هاوکات نوێنەری وڵاتان بەشداربوون بۆ ئەوەی هەر کێشەیەک پەیوەندی بەوانەوە هەبێت یاخود رونکردنەوەیەک هەبێت بتوانرێت ئاراستەی ئەوانیش بکرێت.
دەربارەی راسپاردەکان بەڕێوەبەری راگەیاندنی ژووری بازرگانی هەرێمی کوردستان گوتی" ئەو راسپاردانەی کە لەم کۆنفرانسەدا بەرهەم هات لیژنەیەک دایدەڕێژێت و دەیداتە لایەنی پەیوەندیدار".
لە هەرێمی کوردستان گروپی خانمە بازرگانەکان هەیە، ئایا ئەوان بەشداری کۆنفرانسەکە بوون؟ ئەسکەندەر محەمەد دەڵێت "ژمارەیەکی زۆر کۆمپانیاکان و شوێنە بازرگانییەکان و کارگەکان خاوەنەکانیان ئافرەتن ئەوانیش بەشداربوون، ئەو ئافرەتانەی کە خۆیان بە بازرگان ناویان تۆمار کردووە ئەوەش رێژەیەکی زۆری هەیە لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک لە کاری بچوک و کاری گەورە، هەندێک شوێنیش هەیە ئافرەت بەناوی خۆیەوە تۆماری کردووە، وەکو (سەنتەرەکانی جوانکاری، ئارایشگاکان، شوێنی جلوبەرگی ئافرەتان) ئەوانەش ئافرەتان خۆیان خاوەنیانن بەڵام لە چوارچێوەی پڕۆژەی بازرگانی ".
دەربارەی رێژەی ئەوە ئافرەتانە ئەو بەڕێوەبەرە دەڵێت ژمارەکە جێگیرنییە " ژمارەیەکی نەگۆڕمان لانییە، چونکە رۆژانە لە گۆڕانکاریدایە لە سێ شوێنی جیاواز تۆمار دەکرێت( هەولێر سلێمانی، دهۆک) شوێن هەیە دایدەخات خاوەنەکەی پاکتاوی دەکات، لیژنەش تۆماری دەکات".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment