ئابووری سعودیە چی بەسەر هاتووە؟! ئابووری جیهان
قەبارەی بازرگانی سعودیە و چین لە هەڵکشانی بەردەوامدایە، هەرچەندە پەتای کۆڕۆنا، کێرڤە بازرگانییەکانی دابەزاند لە 2020دا

نوچەنێت

 ساڵی 2020 بە ساڵێکی پڕ گۆڕانکاری لە پێوەرە ئابووریەکانی سعودیە ئەژمار دەکرێت، هۆکاری ئەم گۆڕانکارییەش دابەزینی ئاستی هەناردەی نەوتی سعودیەیە بۆ نزیکەی %30 کە بە 2.5 میلیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، بەراورد بە ساڵی 2019. لە هەمانکاتدا، بەهای کاڵا نا نەوتییەکانیی ئەو وڵاتە بۆ 18.4 میلیار ڕیاڵ دابەزی، ئەم دابەزینە بە ڕێژەی %7.7 کەمترە بە هەناردەی ساڵی 2019 کە زیاتر لە 20 میلیار ڕیاڵی سعودی بووە. 

داهاتی نەوتی لە ساڵی 2019ـدا، ڕێژەی %76.6 هەناردەی سعودیە پێکدەهێنا، بەڵام لە ساڵی 2020ـدا ئەو ڕێژەیە بۆ %71.6 دابەزی، هۆکاری ئەم دابەزینە داخستنی بازاڕەکانی جیهان بوو، بۆ هاوردەی کاڵا و نەوتی سعودییە. 

چیـن، پێشەنگی هەناردەکار و هاوردەکارانی وڵاتی سعودیەیی پێکهێنا لە ساڵی 2020ـدا، بە جۆرێک ئاستی هەناردەکردنی ڕیاز بۆ پەکین بە 68.8 میلیار ریاڵی سعوودییە، بەڵام ئەم ڕێژەیە زیاتر لە 13 میلیاری ریاڵ کەمتەرە بە بەراورد بە ساڵی 2019. دوای وڵاتی چین، هەرەیەکە لە یابان و هیندستان بە دوای یەك، پلەی دووەم و سێ یەم لە وڵاتانی هاوردەکاری کاڵای سعودییەن لە 2020ـدا، قەبارەی بازرگانی ئەو دوو وڵاتە 7.7 میلیار ریاڵ و 6.3 میلیاری ریاڵی سعودیە بووە. 

بە گشتی ئاستی هاوردەکردنی وڵاتی سعودیە بەرێژەی %12 دابەزیووە، زۆرترین کاڵای هاوردەکار بۆ ڕیاز، کاڵای چینییە بە قەبارەی 9 میلیار ریاڵ، بە دواییشدا هەریەکە لە کاڵای ئیمارات و ئەمریکا دێن، کە ڕێژەکەیان 5.2 ــ 3.1 میلیار ریاڵی سعودی پێکدەهێنن.

سەرچاوە: Trend Economy

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین