ڕێگا (نوێـ)کەی تورکیا لە عێراق! کوردستان- عێراق
دوای ڕووداوەکانی پۆست داعش، تورکیا و عێراق، هەوڵی کردنەوەی ڕێگایەکی نوێیی سنوورەکانیان دەدەن.

نوچەنێت

 عێراق و تورکیا، پلانی کردنەوەی دەروازەی سنووری نوێیی نێوانیان دادەڕێژن و خواستی دامەزراندن و دروستکردنی هێڵی ئاسنینی نێوان هەردوو وڵات، سەردانە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی چڕتر کردوون.

 ئاژانسەکانی هەواڵی تورکیا، ڕۆژی پێنجشەممە 25ی شوباتی2021 ڕایگەیاند: " وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بە شاندێکی فەرمی لە تورکیان، بۆ تاوتوێکردنی ڕێککەوتنی عێراق و تورکیا، کردنەوەی سنووری بازرگانی نێوان ئەو دوو وڵاتە و کێشانی هێڵی ئاسنینی نوێ.

 عادل قەرە ئیسماعیل ئۆغلو، وەزیری گواستنەوە و ژێرخانەکانی تورکیا لە ئەستەنبۆڵ، چاوی بە هاوتا عێراقییەکەی ناسر حسێن بەندەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی عێراق کەوت، بە میدیاکانی ڕاگەیاند: "بەغدا و ئەنقەرە، بەنیازی کردنەوەی دەروازەیەکی سنووری نوێن لە سنوورەکانی عێراقدا، بۆ ئەو مەبەستە هەردوو وڵات گەیشتوون بە پێشهاتی نوێ و گرنگ، بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری عێراق لە نزیکترین کاتدا." گوتیشی: "قۆناغی داهاتوو دیدار و پەیوەندی نێوان کەرتی گشتی و تایبەتی هەردوو وڵات، پێشڤەچوونی زیاتر بە خۆیەوە دەبینێت، بۆ هەماهەنگی لە بوارە جیاوازەکانی جیبەجێکردنی پرۆژەکە.

" لە دیدارەکەدا، ناسر حسێن بەندەر، وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایگەیاند: "دەیانەوێت لە ناوچەکانی وشکانی، ئاسمانی و هێڵی ئاسن، هەماهەنگییەکی نزیک و زیاتر لەگەڵ تورکیا دروست بکەن، هەروەها خواستی عێراقی، بۆ کردنەوەی هێڵی ترانزێت لەنێوان هەردوو وڵاتدا بە زووترین کات دەربڕی، ئاماژەی بۆ ئەوەیشکرد کە هەموو هەوڵەکان دراون بۆ بەردەوامی کارکردن لەو پرۆژەیەدا."

سەرچاوە، ئاژانسی ئەنادۆڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین