چین "جینۆسایدی هیندییە سوورەکان" لە ئەمریکا دەهێنێتەوە بەر باس!
نوچەنێت
بە گوێرەی ڕاپۆرتی "ڕوسیا ئەلیەوم"، چانگ چونگ، نێردەی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە بەیاننامەیەکی نوێیدا دەڵێت "ئەو درۆیانەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەبارەی جینۆساید لە شنگیانگ دەیانکات، هەر بەهۆی ڕاستییەکانەوە لە گۆڕنراون".
جون هەروەها دەڵێت "خەڵك لە هەموو ڕەگەزەکان لە ژیانێكی کۆک و ئاشتییانە و دڵشادانە دەژین لە هەرێمی شنگیانگ".
بەرپرسە چینییەکە هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە تایوان بەشێکی جیا نەکراوەیە لە چین و چارەسەری کێشەی تایوان بابەتێکی ناوخۆیی چینە، و ئەمریکا و هیچ لایەنێکی دەرەکی بۆیان نییە دەستی تێ وەربدەن، و دەڵێت "ئاییندەی تایوان پەیوەستە بە گێڕانەوەی یەکێتیی نیشتیمانی چینەوە و بریتی نییە لە دەستەبەرییەکی ئەمنی لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە. دەبێت ویلایەتە یەکگرتووەکان دەست هەڵگرێت لە هاندان و پشتیوانی کردنی ئەوانەی داوای سەربەخۆیی تایوان دەکەن، دەبێت ئەمریکا شوێن سیاسەتی دروست بکەوێت کە بریتییە لە سیاسەتی بروابوون بە چینی یەکپارچە". هۆشداریش دەدات کە گەمەکانی ئەمریکا لەم پرسەدا لێکەوتەی نەخوازراویان دەبێت.
نێردەی چین سەرنج دەخاتە سەر ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکان لەکاتێکدا باسی مافەکانی مرۆڤ دەکات، خۆی تۆمارێکی پڕ لە پێشێلکاریی ئەو مافانەی هەیە، وەکوو دەڵێت "پاکتاوی بەرنامە بۆداڕێژراوی ڕەگەزی و کوشت و بڕی دانیشتووانی ڕەسەنی ئەمریکا بە درێژایی مێژووی ئەو وڵاتە دەچێتە خانەی جینۆسایدی راستەقینە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی. لە ڕاستیدا کوشتاری هەڕەمەکییانەی کەسانی سڤیل بە ژن و منداڵیشەوە لەسەر دەستی سوپای ئەمریکا لە سوریا و ئەفغانستان و عێراق، بێ چەند و چون تاوانی جەنگە".
وەکوو نێردە چینییەکە دەڵێت "ویلایەتە یەکگرتووەکان دووچاری چەندین کێشەی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئەمنیی مەترسیدار بووەتەوە و لە ڕووی تەندروستیی گشتیشەوە دۆخی باش نییە. لەم بارودۆخانەد دەبێت سیاسەتوانانی ئەمریکا کێشەکانی خۆیان چارەسەر بکەن، نەک هەر بیریان لای سەرداریی ئەمریکا بێت بەسەر ئەوانی دیکەدا و خۆیان لە بەرپرسیارێتی دابماڵن".
تێچێنەکانی نێردەی چین وەڵام بوون بۆ لێدوانێکی لیندا تۆماس باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی "سی ئێن ئێن"ی ئەمریکی کە تێیدا وتبووی کەمینەی ئیگۆر لە چین دووچاری جینۆساید دەبنەوە و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دەرهەقیان ئەنجامدەدرێت. هەروەک تیشکی خستبووە سەر پرسی تایوان و وتبووی کە ویلایەتە یەکگرتووەکان "پابەندە بە پاراستنی ئاساییشی گەلی تایوان".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment