تـورکیـا و ئـۆکـڕانـیـا ڕێـککـەوتـن! ئابووری جیهان
دووبارە سەر‌هەڵدانەوەی گرژییەکانی تایـبـەت بە جەزیرەی قەرەم، پەیوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان ئـۆکـڕانیا و تـورکیـا بەهێزتر دەبن.

نوچەنێت

یامور ئەحمەد گۆڵدەر، باڵیۆزی تورکیا لە ئۆکرانیا، ڕێککەوتنێکی بازرگانی نێوان ئۆکڕانیا و تورکیایی لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ژووری بازرگانی و پیشەسازی، نێوان تورکیا و ئۆکرانیا لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسێک خستەڕوو، هەروەها ڕایشیگەیاند: "هەماهەنگی و پێوەندییە ئابووری و سیاسییەکانی نێوان ئەنقەرە و کەیف، لە کاتی ئێستادا کاریگەری زۆریان دەبێت لەسەر پەرەپێدانی ئابووری نێوان هەردوو وڵات، بە تایبەت دوای قەیرانی سیاسیی و ئابووری و ستراتیژی ناوچەکە." 

ئامانجی تورکیا و ئۆکڕانیا لەو ڕێککەوتنەدا، بەرزکردنەوەی ئاستی بـازرگانی نێوانیانە بۆ 10 میلیار دۆلار، کە لە ئێستادا بە 5 میلیار دۆلار دەخەمڵێنرێت، هەورەها ئاستی وەبەرهێنانی کۆمپانیا تورکییەکان لە ئۆکڕانیا زیاتر لە 3 میلیار دۆلارە. 

ئەندری سیبها، باڵیۆزی ئۆکرانیا لە ئەنقەرە، سەبارەت بە پەیوەندی وڵاتەکەی لەگەڵ حکومەتی ئەنقەرە، گوتی: "پەرەسەندنی هەماهەنگی سیاسیی و ستراتیژی لە نێوان هەردوو وڵاتدا کۆڵەکەی سەرەکی پاڵپشتی بازرگانی و بەرژەوەندیی ئابووری دوو لایەنەیە، سەرەڕای پەتای کۆرۆنا، ئاڵوگۆڕی بازرگانیمان لە گەڵ وڵاتی تورکیا، لە ساڵی ڕابردوودا گەیشتە 5 میلیار دۆلار، ئەمەیش ئەوە دەگەیەنێت کە ئەو پەتایە نەیتوانیووە کاریگەری خراپ لەسەر هاوکارییەکانمان دروست بکات!" 

سەرچاوە:ئەنادۆڵ

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین