ئەمریکا و ڕووسیا پێکەوە بەشداریی مانۆڕێکی سەربازی دەکەن عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

سەرەڕای ئەو ئاڵۆزییانەی لە ئەنجامی قەیرانی ئۆکرانیا لە پەیوەندییەکانیاندا درووست بوون، ئەمریکا و ڕووسیا پێکەوە بەشداری دەکەن لە مانۆڕێکی سەربازی دا، ئەوەش بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەیەکی هیندی.

ماڵپەڕی (ئیمارات نیوز) لە ڕۆژنامەی (هیندوو)ی هیندییەوە گواستوویەتیەوە کە "لە سەروبەندی زیادبوونی گرژییەکان لەبارەی ئۆکرانیاوە، ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڕووسیا بەشدار دەبن لە مەشقە دەریاییەکانی هیندستان لەم مانگەدا".

سەرچاوەکانی وەزارەتی بەرگری هیندستان وتوویانە کە هەردوو دەوڵەتی رووسیا و ئەمریکا تەکەزیان کردووەتەوە کە بەشدار دەبن لە مەشقەکانی میلان 2022 کە لە 26ی شوبات دەست پێدەکەن و تاوەکوو چواری ئادار بەردەوام دەبن، بەڵام جارێ ڕوون نییە ئەو دوو وڵاتە لەسەر ئاستی بەرپرسانی ئوستوڵەکان بەشدار دەبن یان بە کەشتیی سەربازی.

هیندستان دەڵێت بۆ بەشداریی لەو مەشق و مانۆڕەدا بانگهێشتی 46 دەوڵەت کراوە و 35 دەوڵەتیان ئامادەییان دەربڕیوە بۆ بەشداری، کە دوانیان ئەمریکا و ڕووسیان.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین