ئەمریکا لە زەریای هێمندا لەمپەر لەبەردەم هەژموونی چیندا دروستدەکات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچە نێت

ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی دوورگە سەربەخۆکانی زەریای هێمن دەکات و بەڵێن دەدات کاری زیاتر بکات بۆ لەمپەردانان لە بەردەم هەژموونی ڕوو لە زیادی چین لەو ناوچەیەدا.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسی (یورۆ نیوز)، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا تەکەزی کردووە کە وڵاتەکەی باڵیۆزخانە لە دورگەکانی سۆلۆمۆن دەکاتەوە.

وەکوو یورۆنیوز دەڵێت ئەو بڕیارەی ئەمریکا لە چوارچێوەی سەردانی ئەنتۆنی بلینکن وەزیری درەوەی ئەمریکادا هاتووە بۆ دەوڵەتی فیجی لەپێناو ئەنجامدانی گفتوگۆ لەگەڵ سەرانی دەوڵەتانی سنووری زەریای هێمن و تێیدا واشنتن بەڵێنی داوە کە سەرچاوەی زیاتری دیپلۆماسی و ئەمنی تەرخان بکات بۆ ڕێگاگرتن لە هەژموونی ڕوو لە زیادی چین لەو ناوچەیە.

سەردانەکەی بلینکن بۆ فیجی لەپاش ئامادەبوونی بووە لە کۆبوونەوەی ئەمنی چوارقۆڵی (ئەمریکا، ژاپۆن، هیندستان و ئوسترالیا) کە لە میلبۆرنی ئوسترالیا ساز درابوو.

لە چوار دەیەی ڕابردوودا ئەمە یەکەمین جارە وەزیرێکی درەوەی ئەمریکا سەردانی وڵاتی فیجی بکات.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین