وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئەمریکا سوودمەندە لە قەیرانی گازی ئەوروپا عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆی قەیرانی ئۆکرانیاوە، هەناردەی گازی سروشتی لە ئەمریکاوە بۆ ئەوروپا زۆر زیادی کردووە، واتە گرژییەکە بە بەرژەوەندیی ئابوریی ئەمریکا شکاوەتەوە!

دانیاڵ یەرگین، لە وتارێکیدا لە ماڵپەڕی ڕۆژنامەی ( وۆڵ ستریت جۆرناڵ ) دەڵێت کە گەشەکردنی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی سروشتی لە ئەمریکا بووەتەوە سەرمایە و کارتێکی جیۆسیاسی و ئابووری بەدەست ئەو وڵاتەوە و توانای پێداوە دژبەرە ڕووسەکان ناچار بکات لە بازاڕی ئەوروپا دەربچن.

یەرگین دەڵێت " لەگەڵ بەردەوامیی بووژانەوەی بەرهەمهێنانی نەوت و گاز و ڕزگاربوونی لەو داڕمانەی نرخ کە لە بەهاری 2020 و بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڕووی دا، ئەمریکا بووەتەوە بە گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوت لە جیهاندا و پێش سعودیە و ڕووسیا کەوتووەتەوە".

یەرگین باس لە پەیوەندی ئەم بووژانەوەیەی نەوت و گازی ئەمریکا دەکات لەگەڵ قەیرانی ئۆکرانیا و دەڵێت "ئەمڕۆ نکووڵی ناکرێ لە گرنگیی جیۆسیاسی نەوت و گاز. قەیرانی ئۆکرانیا و قەیرانی وزەی ئەوروپا، کاریگەریی جیهانیی بەرهەمهێنانی نەوت و گازی ئەمریکا زیاتر بەبیر دێنێتەوە".

پێشووتریش بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیری بەریتانیا و جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنیدا جەختیان کردبووەوە لەسەر پێویستیی کەمکردنەوەی پشتبەستنی وڵاتانی ئەوروپا بە گازی ڕووسیا.

ئەوە لە کاتێکدایە ساڵانی رابردوو ڕووسیا بەشێوەیەکی سەقامگیر گازی سروشتیی بۆ دەوڵەتانی ئەوروپا دابین کردووە، بەجۆرێک 40%ی پێداویستییەکانی ئەوروپا لە گازی سروشتی لەلایەن ڕووسیاوە پڕکراونەتەوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین