وەزارەتی دەرەوەی تورکیا: ئەم بڕیارەی رووسیا ڕەتدەکەینەوە
نوچەنێت:
ئەمڕۆ سێشەممە (22/شوباتى 2022) ماڵپەڕى (ئەنادۆڵ) بڵاويكردەوە، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە راگەیێندراوێكدا هەڵوێستى وڵاتەكەى لەسەر بڕیاری ناساندنی هەرێمى دۆنێتسک و لوھانسک لەلایەن رووسیاوە رایگەیاند، "ئەم بڕیارەی رووسیا بە قبوڵنەکراو دەزانین و رەتی دەکەینەوە".
لە بەشێكى ترى راگەيێندراوەكەى وەزارەتى دەرەوەى تورکیا هاتووە، "بڕیاری ناساندنى کۆماری گەلی دۆنێتسک و کۆماری گەلی لوھانسک لەلایەن رووسیاوە پێچەوانەی رێککەوتنی مینسکە و پێشێلکردنێکی ئاشکرای یەکپارچەیی و سەروەریی یەکێتی سیاسیی ئۆکرانیایە."
سەبارەت بەو بڕيارش، توركيا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئەم بڕیارەی رووسیا بە قبوڵنەکراو دەزانین و رەتی دەکەینەوە، لە هەمان كاتيش جەخت لە پابەندى خۆمان بە پاراستنی یەکپارچەیی و یەکێتی سیاسیی ئۆکرانیا دەکەینەوە، داواش سەرجەم لایەنەکان دەکەین کە دان بەخۆدابگرن و پابەندی مافە نێودەوڵەتییەکان بن".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment