هه‌سه‌ده ئابڵۆقه‌ى خستووه‌ته سه‌ر رژێمى سووریا
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 28ى شوبات ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "العالم"ى ئێرانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، له 29ى مانگى رابردووه‌وه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ناسراو به "هه‌سه‌ده" ئابڵۆقه‌یان خستووه‌ته سه‌ر رژێمى سووریا و هیچ نه‌وتێكى پێ نافرۆشن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ده‌ڵێن به‌ر له‌و به‌رواره، پێشتر رۆژانه له كێڵگه‌ى نه‌وتى رمێلان 130 ته‌نكه‌ر و له كێڵگه‌ى شه‌دادى 50 ته‌نكه‌ر نه‌وت بۆ ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى رژێمى سووریا ره‌وانه ده‌كران.
سه‌باره‌ت به هۆكاره‌كه ماڵپه‌ڕه ئێرانییه‌كه به دوورى نازانێ له‌ژێر فشارى ئه‌مریكا هه‌سه‌ده ره‌وانكردنى نه‌وتى وه‌ستاندبێ، هه‌روه‌ها پێشبنیش ده‌كات جارێكى تر به رێككه‌وتنى نوێ و نرخى گرانتر ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر نه‌وت به سووریا بفرۆشێته‌وه.
چونكه پێشتر ئه‌و كاره‌ى كردووه و دواتر له‌سه‌ر داواى سووریا نه‌وتى به‌ر رژێم داوه‌ته‌وه.
له ساڵى 2015 وه زۆربه‌ى كێڵگه نه‌وتییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى سووریا كه‌وتووه‌ته ده‌ستى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده و له‌لایه‌ن ئه‌مریكایش رێگه‌یان پێدراوه بۆ به‌ڕێوه‌بردنى ناوچه‌كانی خۆیان سوود له داهاتى نه‌وته‌كه وه‌ربگرن.
به‌سام تعمه وه‌زیرى نه‌وتى سووریا له‌سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه رایگه‌یاند، به‌هۆى ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى سووریا سه‌پێنراوه، 60% دانیشتووانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى حكومه‌تى سووریا، سووته‌مه‌نى گه‌رمكردنه‌وه‌یان به‌ده‌ست ناگات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment