نتانیاهۆ: ئێران له‌ هێرشى سه‌ر كه‌شتییه‌ بارهه‌ڵگره‌كه‌ به‌رپرسیاره‌ ئێران

نوچه‌نێت

بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەرپرسیاریەتی هێرشى سەر کەشتییە بارهەڵگەرەکەی وڵاتەکەی ڕاستەوخۆ خستە ئەستۆی کۆماری ئیسلامی ئێران. نتانیاهۆ ڕایگەیاندووە کە ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی خۆی بۆ سەر بنکەکانی ئێران لە هەموو ناوچەکەدا.

بەپێێ ڕاپۆرتی ماڵپەڕی "دویچە ویله‌ فارسی"، چەند کاژێر دوای هێرشی مووشەکی هێزی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە باشووری دیمەشق، بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک کۆماری ئیسرائیل سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کەشتیی "هلیوس ڕی" لێدوانی دا.

ئەو کەشتییە بارهەڵگرە هەفتەی ڕابردوو لە کەنداوی عومان هێرشی کرابووە سەر. سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لەمیانەی دیمانەیەک لەگەڵ ڕادیۆی حکومەتیی "کان" وتی، "گومانێک لەوەدا نییە کە ئێران ئەو هێرشەی ئەنجام داوە".

پێشتر بنی گانتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە (٢٧ی شوبات) ڕایگەیاندبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە ئێران ئەو هێرشەی ئەنجام دابێت.

بە پێی هەندێ سەرچاوە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەمە کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی بەرپرسانی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل سەبارەت بە هێرش بۆ سەر کەشتی بارهەڵگری "هلیوس ڕی" بەڕێوە چووە.

نتانیاهو لە میانەی دیمانەکەی لەگەڵ ڕادیۆ "کان" وتی: "لە ڕاستیدا ئێران ئەو هێرشەی ئەنجام داوە و هیچ گومانێک لەوەدا نییە". سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامی وەک "گەورەترین دوژمنی ئیسرائیل" ناوبرد و وتی: "ئێمە لە هەموو ناوچەکەدا هێرش دەکەینە سەر ئێران".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل جارێکی تر جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی ڕێگا نادات کۆماری ئیسلامی ئێران " دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات".

هێزی ئاسمانی ئیسرائیل لە دوایین ساتەکانی ڕۆژی یەک شەممە ٢٨ی شوبات، ناوچەی "سەیدە زەینەب"یان مووشەکباران کرد کە لە باشووری دیمەش هەڵکەوتووە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بنکەکانی هێزەکانی سەر بە سپای قۆدس و حیزبوڵای لوبنان ئامانجی ئەو هێرشانە بوون. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین