ڕووسیـا گـازی بـێ کـاربـۆن هـەنـاردە دەکـات! ئابووری جیهان
وێڕایی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەورووپا و ڕووسیا، گازپڕۆم ئامادەکاری دەکات، بۆ گواستنەوەی گازی بێ کاربۆن (گازی سەوز)، بۆ بازڕەکانی ئەورووپا.

نوچەنێت

ماڵپەری Interfaxـی ڕووسی ڕایگەیاند، کە کۆمپانیایی (گازپرۆمــ)ـی ڕووسیایی و شێلی بەریتانی لە ماوەیەکی نزیکدا، دەستدەکەن بە هەناردەکردنی گازی بێ کاربۆن LNG بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا. 

پاڤێل سیدۆڤ سەرۆکی هەناردەی گازپرۆم، لە بارەی ئەم پرۆژە ستراتیژییەی ڕووسیا وتی: "جیهانی ئێستا بە دەست کەمی وزەی خاوێن دەناڵێت، بەڵام ئێمە هەناگاوێکی گرنگمان ناوە بۆ دابینکردنی گازی LNG، هەروەها سوپاسی کۆمپانیایی شێل دەکەین، بۆ هاوکاریکردنمان لەو پرۆژە گرنگە." 

لە درێژەی قسەکانیدا، سیدۆڤ وتی: "هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا هەناردەکردنی گازی LNG ی ڕووسی، بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا دەست پێ بکرێت، هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو دەستپێکردنی بەرهەمی زیاتری گاز.

 هاوبەشی گازپرۆم -شێل.

کۆمپانیایی گازپرۆم و شێلی بەریتانی لە چەندین پرۆژەی وزەدا هاوبەشن، بە تایبەت لەماوەی 6 ساڵی رابردوودا. 

ئەم دوو کۆمپانیایە لە حوزەیرانی 2017ـدا ڕێککەوتن، بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی هاوبەشی گازی سروشتی، لە پێناو گواستنەوەی گازی ڕووسیا، لە ڕێگای دەریای بەڵتیکەوە، لەسەر دامەزراندنی کۆمپانیایەک وەک بەشێک لە پرۆژەی باڵتیک ئێڵ ئێن جی. 

لە بەیاننامەیەکدا کە لەو کاتەدا لە ماڵپەری فەرمی گازپرۆم بڵاوکرایەوە، ئەلێکسی میلەر، سەرۆکی ئەوکاتی گازپرۆم  و بن ڤان بێردنی بەڕێوەبەری کۆمپانیایی ڕۆیاڵ هۆڵند شێل، پەیماننامەیەکییان واژووکرد، بۆ کارپێکردنی کارگەیەکی بەرهەمهێنانی گازی LNGـی لە هەرێمی لێنیگراد ی باکووری مۆسکۆ، هەروەها پێشتریش لە 2015ـدا، هەردوو لایەن ڕێککەوتنێکییان، بۆ دروستکردنی هێڵی سێیەمی گواستنەوەی گازی LNG واژووکرد، ئەم ڕێککەوتنە ستراتیژیی فراوانی لە نێوان هەردوو لایەن هێنایە کایەوە، بۆ کارکردنی لە هەناردەکردنی گازی خوازروای ئەورووپییەکان.

پرۆژەی ساخالین

پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان گازپرۆم و شێلە، بە تاکە پرۆژەی ڕووسیا دادەنرێت، لە بەرهەمهێنانی وزەی دۆستی ژینگە و هەناردەکردنی، بۆ بازاڕەکانی ئەورووپا و ڕووسیا، ئامانجی سەرەکی هەناردەکردنی گازی LNG، بۆ بازاڕەکان و ڕکابەریکردنی، وزەی قەتەر و ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاستی دەوڵەمەند بەو گازەن. 

لە ساڵی 2020دا، ڕووسیا لە رێگەی کۆمپانیایی گازپرۆم بڕی7 میلیۆن تەن گازی LNGـی،  فرۆشتووە و پێشبینیی دەکات تا ساڵی 2025 هەناردەکردن، بۆ دوو هێندە (13) میلیۆن تەن بەرز بکاتەوە، ئەمەیش لە رێگەی پرۆژەی Ust-Luga projectـیەوە دەبێت، بە پێی لێدوانی سیدۆف، ئەم پرۆژەی ڕووسیا لە کاتێکدایە، کە وڵاتەکەی ڕووبەڕووی چەندین دژایەتیکردن دەبێتەوە لە لایەن وڵاتانی ئەورووپا، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری زلهێزی مۆسکۆ لەسەر بازاڕەکانی جیهان، هەرچەندە لە ڕێگەی چەندین پرۆژەی تری، وەک پرۆژەی یاماڵ ، ڕووسیا لە هەوڵی بەردەوامدایە، بەڵام کێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان ئاستەنگ دەخەنە بەردەم دەستپێکردنی پرۆژەکانی، لێ دوای پرۆژەی ساخاڵین و پێوسیتیی ئەورووپا بە گازی خاوین، بەرژەوەندییەکان، ئەگەرەکانی ڕێککەوتن بەهێزتر دەکەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین