AK-203 دەبێتە چەکی سەرەکی سوپای هیند عێراق ناوچەکە و جیهان
داتلا بالا ونکاتش بارما باڵوێزی هیند لە ڕووسیا ڕایگەیاند: چەکی کڵاشینکۆفی ڕووسی AK-203 وەک بەرهەمی هاوبەشی ڕووسیا و هیند دەبێتە دەستپێکی کەڵکوەرگرتنی سوپای هیند لەو چەکە وەک چەکی سەرەکی.

بە پێی ڕاپۆرتی "سپۆتنیک"، ونکاتش بارما ڕایگەیاند: "گرێبەستی بەرهەمهێنانی هاوبەشی ئەو چەکە ئیمزا کراوە".

هەروەها وتیشی: "بەو جۆرەی پێش بینی کرابوو ڕووسیا سیستەمی بەرگری مووشەکی S-400ی ڕادەستی هیند کردووە. سیستەمی S-400 سیستەمێکی زۆر پێشکەوتووە لە بواری بەرگریدا و بە کەڵکوەرگرتن لەو چەکە دەتوانین توانای بەرگریکردن لە وڵات بەرز بکەینەوە".

پێشتر لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٩دا، ڤلادیمیر پۆتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا و نارندرا مودی سەرۆک وەزیرانی هیند سەبارەت بە کردنەوەی کارخانەیەکی نوێ بۆ بەرهەمهێنانی AK-203 گفتوگۆیان کردبوو. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین