تـورکـیـا و میسر ڕێكدەکەون؟ ئابووری جیهان
وەزیری دەرەوەی تورکیا، ئامادەیی وڵاتەکەی بؤ ڕێککەوتنی دەریایی لەگەڵ وڵاتی میسر ڕاگەیاند.

نوچەنێت

مەولود چاوشئۆغڵۆ، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوەنیدا ڕایگەیاند: "تورکیا  دەتوانێت ڕێککەوتنی دەریایی، لەگەڵ وڵاتی میسر ئەنجام بدات، دوای دانوستانە ئەرێنییەکانی نێوان هەردوو وڵات!" 

ئەم لێدوانەی وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیدا هات، کە لەگەڵ هاوتا جۆرجییەکە  لە ئەنقەرە سازکرا.

چاوشئۆغلۆ، ڕایشیگەیاند: "تورکیا بە ئەرێنییەوە دەڕوانێتە چالاکییەکانی ئەم دوایەی، قاهیرە لە دۆزینەوە و گەڕان بە دوای کێڵگە نوێیەکانی وزە لە سنووری دەریای سپی ناوەڕاست.

لێکنزیبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و میسر لە کاتێکدایە، پێشتر ڕۆژنامەی کاتمیرینی یۆنانی ڕایگەیاندبوو: "میسر دەرگای لێکتێگەیشتنی لەگەڵ تورکیا، لە ڕۆژهەڵاتی دەریایی سپی ناوەڕاست کردووەتەوە، ئەمەیش لەچوارچێوەیی ڕاگەیاندنی نەخشەی چالاكییەکانی قاهیرەیە، بۆ گەڕان بەدوای وزەی هایدرۆکاربۆندا، بە لەبەر چاوگرتنی سنووری یاسایی تورکیا لە ناوچەکەدا. 

ڕۆژنامەی کاتمیرینی لە ژێر ناونیشانی، «قاهیرە دەرگاکانی بەکراوەیی بۆ ئەنقەرە دەهێڵێتەوە!» ڕوونیکردۆتەوە، ئەو نەخشە حوکوومەتی میسر ڕایگەیاندوە و،ئەوە دەردەخات کە ناوچەکانی خۆرئاوای دەریای ناوەڕاست، بەڕێککەوتنی نێوان قاهیرە و ئەسینا دیاریکراوە، جگە لەوەی ناوچەکانی تری ڕۆژهەڵاتی دەریایەکە  بە درێژی 28کم، سنوورە هاوبەشە یاساییەکانی تورکیا و لیبیا دەردەخات کە لە، 2019ـدا ڕێککەوتنی یاسایان واژۆکرد. 

شـرۆڤـەکـاران، ئەم هەنگاوەی وڵاتی میسر، لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکەن، بەشێکیان ئەم پێنگاڤەی میسر، بە هەوڵدان بۆ دوورکەوتنەوە لە گرژییەکانی نێوان زلهێزە (هەرێمیـ)ـیەکان لەسەر پرسی قوبرس نیشاندەدات، بەشێکی تریشیان بە کرانەوەی دەرگا دەریاییەکان بۆ وڵاتی تورکیا لێکدانەوەی بۆ دەکەن. 

ڕۆژنامەی،The İndicatorی یۆنانی، لە ژێر ناونیشانی، "میسر لەگەڵ تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هاوڕایە!!" ئەگەرەکانی ڕێککەوتنی تورکیا و میسری بڵاوکردووتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، دیپلۆماتکارانی یۆنان زانیاری ئەوەیان بەدەست گەیشتووە، کە لە ماوەیەکی نزیکدا، ئەنقەرە و قاهیرە، لە سەر سنوورە دەریاییەکان ڕێکبکەون، ئەم هەوڵانەیش، زیان بە ڕێککەوتنەکانی نێوان ئەسینا و قاهیرە دەگەیەنێت. 

 

ئەو گۆڕانکاریانەی، کە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی دەریای سپی ناوەڕاست ڕوودەدەن، دوای فرانبوونی هەژموومەکانی تورکیا و قەتەر دێن، لە پرۆژە ستراتیژییەکانی ناوچەکە، بە تایبەت دوای ڕێککەوتنی تورکیا و لیبیا، بە یاسایکردنی رێککەوتنەکە، دژی پرۆژەی هاوبەشی East Mid Pepline

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین