وەزیـری نـەوتـی عێـراق لـە ڕووسیایە کوردستان- عێراق
ڕووسیا لە هەوڵەکانی بەردەوامە ،دژی فراوانبوونەوەی هەژموونی ئەمریکا، لەسەر کۆمپانیایەکانی نەوتی عێراقی.

 نوچەنێت

دوای گەیشتنی بۆ مۆسکۆ، وەزیری نەوتی عێراق و جێگری سەرۆکی ڕووسیا کۆبوونەوە، شاندێکی فەرمی حوکوومەتی عێراق، بە سەرپەرشتی وەزیری نەوتی عێراق لە ڕووسیایە. 

نوسینـگەی وەزیری نەوتی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا، ئامانجی سەردانەکەی لە پێگەی فەرمی وەزارەت بڵاوکردووەتەوە.

لە بەیاننەمەکەدا هاتووە: "وەزیری نەوت لەگەڵ نۆڤاک، سلۆنۆڤ و کابیرۆڤ کۆدەبێتەوە!"

تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبوونەوەکان، هەماهەنگی دووقۆڵی هەردوو وڵاتە لە کەرتی نەوت و گاز، ڕێکەوتنی ئۆپیک پلاس. 

وەزیری نەوتی عێراق، لەگەڵ بەرپرسانی ڕووسیا، جەختی لەسەر قووڵیی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی، نێوان عێراق و ڕووسیا کردەوە و ئامادەی تەواوی وڵاتەکەی، بۆ زیادکردنی قەبارەی هاوکاری و گەشەپێدانی ڕووسیا بۆ وڵاتەکەی کردەوە. 

له میانەی کۆبوونەوەکەیدا، لەگەڵ ئەلیکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا، ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل، ڕایگەیاند: "ئەم سەردانە لەسەر بانگهێشتی وەزیری وزەی ڕووسیا دێت، لەچوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەتایبەتی لەکەرتی نەوت و وزەدا ، هەروەها گفتوگۆ کـراوە، لەبارەی ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەشی هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیا ڕوسییەکان، لەپەرەپێدانی کێڵگەکانی نەوت و گاز، هەروەها هەماهەنگی و پەیوەندی سەبارەت بەڕێککەوتننامەی ئۆپیک پلەس . 

ئیسماعیل، ئاماژەی بەوەکرد کە ڕووسیا بانگهێشتی عێراقی کردووە، بۆ بەشداریکردن لەکۆبوونەوەی ئۆپیک پلەس، کە ئەمڕۆ لەڕێگەی پلاتفۆرمی ئەلکترۆنییەوە بەڕێوەدەچێت، هەروەها گرنگی ڕۆڵ و کاریگەری ڕووسیای لەسەر بازاڕەکانی وزە خستەڕوو، بۆیە هەماهەنگیکردنی ئەم دوو وڵاتە فاکتەری سەرەکین لە هاوسەنگکردنی بازاڕەکانی نەوت و گاز، ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدایەکانی نرخی نەوتی جیهانی.

لە لایەکی ترەوە، عاسم جیهاد، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ڕایگەیاند: "وەزیری نەوتی عێراق، لەگەڵ نیکۆلای شۆلگنۆڤ وەزیری وزەی ڕووسیا و، سەرۆکی کۆمپانیای لوکویل (ڤاگیت کابیرۆڤ) کۆبوویتەوە، لە کۆببونەوەکەدا باس لەفراوانکردنی ئەگەرەکانی کارکردن و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان عێراق و ڕووسیا کرد، لەکەرتی نەوت و وزە و،  ڕۆڵی ئەو کۆمپانیا ڕووسییانەی لەعێراق کردەوە. 

ئەمڕۆ ڕۆژی چوارشەممە، وەزیری نەوت سەرۆکایەتی شاندێکی عێراقی کرد بۆ وڵاتی ڕووسیا، هاوسەفەرانی شاندەکە پێکهاتوون، لە  بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای نەوتی بەسڕە و، کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوت و بەڕێوەبەری گشتی بەشی ئابووری و دیراسە و پلاندانان و بەڕێوەبەری نوسینگەی وەزیر. 

سەرچاوە: وەزارەتی نەوتی عێراق

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین