بەهۆی شۆرتی کارەباوە خێزانێکی چوارکەسی بوونە قوربانی عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت

بەهۆی ئاگر کەوتنەوە، دایکێک و دوو منداڵ و برازایەکی بوونە قوربانی، بەپێی قسەی شایەتحاڵەکان، ئاگرەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە رویداوە.

ئەمشەو پێنج شەممە( 14/نیسان/2022) بەهۆی روداوی ئاگر کەوتنەوە لە بەغدا، دایکێک و سێ منداڵ گیانیان لە دەستدا. 

ژنێکی تەمەن 18 ساڵ ، کچێکی 10 ساڵ، کوڕێکی تەمەن 7 ساڵ و کوڕێکی تەمەن ساڵێک و هەشت مانگ، سەرجەمیان بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ژورێکدا گیریان خواردووەو نەیانتوانیوە خۆیان رزگاربکەن. 

بەپێی قسەی دراوسێکانی ئەم ماڵە، وێڕای هەوڵەکانیان بەهۆی بەهێزی ئاگرەکە نەیانتوانیوە، ئەو خێزانە رزگاربکەن، هۆکارێکی دیکەش ئەوەبووە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە درەنگ گەیشتوونە شوێنی روداوەکە

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین