کـۆبـوونـەوەی ئـۆپـێـک کـۆتـایـی هـات! ئابووری جیهان
پێشبینی دەکرێت بڕیارەکانی ئەم دواییەی ئیدارەی بایدن دەربارەی دۆسییەکانی سعودیە، کاریگەری لەسەر ڕێککەوتنەکانی سعودیەو روسیا هەبێت لە بەرهەمهینانی نەوت

نوچەنێت

بەپێی دواین ڕاپۆرتی لیژنەی ئەندامانی هاوبەشی ئۆپێک پلەس، کۆبوونەوەی ئەمڕۆ کۆتای پێهات، بێ ئەوەی بگەن بە هیچ دەرئەنجامێک. 

ڕاپۆرتێک کە لە لایەن پلاتفۆرمی وزەی (ئـارگـۆس میـدیـا)وە بڵاوکراوەتەوە، ئاشکرایکرد، کە کۆدەنگی هەیە لە نێوان ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپێک پلەس، بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوت، بەڵام هیچ ڕێککەوتنێک ئەنجامنەدرا. 

کۆبوونەوەی نوێ

بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممە وەزیرانی ئۆپێک پلەس، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن و، لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە شازادە عەبدولعەزیز بن سەلمان، وەزیری وزەی سعودیە و ئەلیکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بەشداری کۆبونەوەکە بکەن، بۆ بڕیاردان لەسەر کەمکردن یان زیادکردنی، ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، لە وڵاتانی ئەندام و وڵاتانی دەرەوەی ڕێکخراوەکە لە نیسانی داهاتوودا. 

 

ئەم کۆبوونەوەی ئۆپێک پلەس لە کاتێکدایە،  لە مانگەکانی ڕابردوودا، وڵاتانی ئەندام رێککەوتن، بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان بۆ 7.5 میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانە، کە ئەم ئاستە کەمترین ئاستی بەرهەمهێنانە، بەراورد بە ساڵی 2018، ئەمەش دوای نزمبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت هات، کە بە هۆی لێکەوتەکانی پەتای کۆرۆناوە، نرخی نەوت بە ڕێژەیەکی پێوانەیی دابەزی.

محەمەد باریندینۆ، سەرۆکی رێکخراوی ئۆپێک، تیشکی خستە سەر فاکتەرە ئەرێنییەکان لە پێناو هاندانی گشتی، بۆ پەرەسەندنە ئابوورییەکانی وڵاتانی ئەندام، جگە لەوەی بە گەشبینانە جەختی لەسەر ڕێککەوتنی بەرژەوەندی هەمەلایەن کردەوە. 

پێشبینییەکان بۆ ئەنجامی کۆتایی کۆبوونەوەکە

 دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی نەوت، پێشبینیی دەکرێت لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژی پێنجشەممە وڵاتانی ئەندام ڕێکبکەون بۆ زیادکردنی بەرهەمهێنان بە بڕی 1 بۆ 1.5 میلیۆن بەرمیل ڕۆژانە، ئەم زیادبوونەوەیە چاوەڕوان دەکرێت لەلایەن وڵاتی سعودیەوە بێت، دوای ئەوە ئاستی بەرهەمهێنانی لە مانگی شوباتەوە، بۆ زیاتر لە یەک میلیۆن بەرمیل دابەزاند.

سەرچاوە: ئـارگـۆس میـدیـا

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین