فه‌یسبووك ئێران و چه‌ند وڵاتێكى تر سزا ده‌دات ئێران

نوچه‌نێت

کۆمپانیای فەیسبووک ڕۆژی چوارشەمە ٣ی ئازار ڕایگەیاند زیاتر لە سەد گرووپ و ئەکاونتی سەر بە حکومەتەکانی ئێران، ڕووسیا، مه‌غریب و تایلەندی سڕیوەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتێکی "پیک ایران"، بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی سایبریی فەیسبووک ڕایگەیاند "ڕەفتاری چەواشەکارانە و ڕێکخراوەیی" هۆکاری سڕینەوەی ئەو تۆڕە زانیاریانە بووە.

فەیسبووک پێشتریش ڕایگەیاندبوو چەندین ئەکاونتی ساختەی حکومەتی ئێرانی بلۆک کردووە کە لە دژی ئیسرائیل چالاکییان دەکرد. بە وتەی بەرێوەبەرانی فەیسبووک، ئەو تۆڕە زانیاریانەی سەر بە کۆماری ئیسلامیی بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە خۆپیشاندانە جەماوەرییەکان لە دژی بنیامین نتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ڕێک خرابوون.
فەیسبووک، تویتەر و هەندێکی تر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان تا ئێستا چەندین ڕاپۆرتیان سەبارەت بە بلۆککردنی ئەکاونتە ساختەکان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە دژی وڵاتانی تر و لەوانە ئیسرائیل، ڕێک خراون بڵاو کردووەتەوە.

هەروەها فەیسبووک ئەکاونتەکانی سەر بە هێزە چەکدارەکانی تایلەندی سڕییەوە کە بەکارهێنەرانی پارێزگاکانی باشووری ئەو وڵاتەیان کردبووە ئامانجی خۆیان، واتە ئەو شوێنانەی کە پێکدادان و بشێوی بۆ چەندین دەیە لە ئارادایە و گرووپە شۆڕشگێڕە سەربەخۆییخوازەکان هێشتا درێژە بە شەڕی چریکی دەدەن.

لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا، دوای ڕاپەڕینەکان لە ناوچەی مالایی زمانی تایلەند کە زیاتر ناوچە مۆسڵماننشینەکانی باشوری ئەو وڵاتە لە خۆ دەگرن، نزیکەی حەفت هەزار کەس کوژراون. 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین