وشکەساڵى هەڕەشە لە جووتیارانى هەرێمى کوردستان دەکات ئابووری

نوچەنێت:

وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاوى هەرێمى کوردستان ڕایدەگەیێنێت، لەم هەفتەیەوە ئەگەر بارانیش ببارێت، هیچ سودێکى نابێت بۆ گەنم و جۆ، بەتایبەى ئەو ناوچانەى گەرمن، ئەمساڵ وشکەساڵى دەیانگرێتەوە.

ئەمڕۆ شەممە (23/نیسان/2022) حوسێن حەمەکەریم، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەمەدوا بارانیش ببارێت سوودێکی واى نابێت بۆ گەنم و جۆى ئەو ناوچانەی وشکەساڵى تێدا ڕاگەیێندراوە.

حوسێن حەمەکەریم بە روودواى گووتى، ئیدارەى گەرمیان کە پێشتر وشکەساڵى تێدا ڕاگەیێندراوە یەکێکە لەو ناوچانەى کە تازە بارانبارین هیچ سوودێکى نابێت، بەهەمان شێوە دەشتى قەراج و گوێڕ و مەخموور و شێخان بەهەمان شێوە مەترسى زۆرى وشکەساڵى لەسەر زەوییەکانى ئەو ناوچەیە هەیە.

لەلایەکى ترەوە زوهێر عەلی، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی کەرکووک ئەمڕۆ گووتى، بە هۆى کەمی بارانباراین، ئەمساڵ جووتیارانى کەرکووک زیاتر لە (75٪)ی بەرهەمەکانیان لەدەستداوە، بەتایبەت گەنم و جۆ. 

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین