خانەنشینانى کۆیە لە ماڵەوە مووچەکەنیان وەردەگرن ئابووری

نوچەنێت:

ئەگەرچى لە بەشێک لە بانکەکانى هەرێمى کوردستان ماوەى چەند مانگێکە کێشە لەدابەشکردنى مووچەى خانەنشینان دروست دەبێت، لەبەرامبەردا بەڕێوەبەربەى باواجى لە کۆیە دەڵێت، پلانێكمان دەستپێكردووە بۆ دابەشکردنى موچەی خانەنشینان لە ماڵەوە و لە هەنگاوی یەكەمیشدا سەركەوتووبوین.

ئەمڕۆ شەممە (23/نیسان/2022)، لوقمان نەریمان، بەڕێوەبەری بانکی باواجی لە کۆیە بە ڕووداوى ڕاگەیاند، ئەم پلانە سەرەتا وەک تاقیکردنەوەیەک بوو، بەڵام دواتر تا رادەیەکی زۆر لە تاقیکردنەوەکە سەرکەوتووبووین.

بەڕێوەبەرى بانکى باواجى زیاتر روونیشیکردەوە، ئەم بەرنامەیە بەردەوام دەبێت، لە مانگى داهاتووش هەر خانەنشینێک بیەوێت، بە تایبەتی ئەوانەی تەمەنیان سەرووی (75) ساڵە مووچەکەی بۆ دەبەنە ماڵەوە، تا ئێستا نزیکەى نزیکەی (400) خانەنشین ناوی خۆیان تۆمارکردووە کە مووچەکانیان بۆ ببەینە ماڵەوە و ناو تۆمارکردنیش بەردەوامە.

 ئەم کارەى بانکى باواجى کۆیە لە کاتێکدا، کە لە دوو مانگى ڕابردوو کێشە لە دابەشکردنى مووچەى خانشینان دروست بوو بەتایبەت لە پارێزگاى سلێمانى، بەم هۆیشەوە تا ئێستا پێنج خانەنشین لە کاتى نۆرەگرتن لەبەردەم بانکەکان گیانیان لەدەستداوە.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین