بلینکن: نۆرەی ئێرانە بۆ چارەسەرکردنی پرسی ئەتۆمی بڕیار بدات ئێران

نوچه‌نێت

ئه‌نتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وێرای ئاماژەدان بە هەڵوێستی ئێران سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی بانگهێشتی یەکێتی ئەوروپا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەندامانی ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی، وتی ئەمریکا ڕێگای دیپلۆماسی کردووەتەوە و ئێستا نۆرەی کۆماری ئیسلامییە سەبارەت بە داهاتووی خۆی بڕیار بدات.

 

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی "پیک ایران"، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژێکدا لەگەڵ "پی بی ئێس نیوز" وتی: "دەبینین ئەوان چ ڕێگایەکیان گرتووەتە بەر. ئێمە بە ئاشکرا پێمان ڕاگەیاندوون ڕێگای دیپلۆماسی کراوەیە. تۆپ لە گۆڕەپانەکەی ئەوانە".

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە جەخت کردنەوە لەسەر ئەوەی کە ئەگەر ئێران بەڵینەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئەمریکا گەمارۆکانی سەر ئەو وڵاتە کەم دەکاتەوە، وەبیری هێناوە تا گەڕانەوەی ئێران بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی "ڕێگایەکی دوور ودرێژ" لە بەردەمدایە. 
بلینکن دەربارەی هێرشی ڕۆژی چوارشەمە بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد لە عێراق وتی "ئەمریکا سەرەتا هەوڵ دەدات ئەنجامدەرانی ئەو هێرشە دیاری بکات بۆ ئەوەی لە کات و شوێنی گونجاودا وەڵامی ئەو هێرشە بداتەوە". 
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین