توركیا ده‌ست ده‌خاته ناو كاروبارى مەكدۆنیاى باكوور
نوچه‌نێت
میدیاكانى توركیا ئه‌مڕۆ بڵاویان كردووه‌ته‌وه مسته‌فا شه‌نتۆپ جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مانى توركیا نامه‌یه‌كى بۆ یه‌كێتى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نى تورك له مه‌كدۆنیا ناردووه و دووپات له‌سه‌ر گرنگى سه‌رژمێریى ئه‌و وڵاته ده‌كاته‌وه.
له‌نامه‌كه‌ى شه‌نتۆپ هاتووه، "ئه‌نجامدانى سه‌رژمێرى ده‌وڵه‌تى مه‌كدۆنیاى باكوور بۆ توركه‌كان به ده‌ستبه‌ركردنى مافه‌كانیان داده‌نرێت".
بڕیاره له نیسانى داهاتوو سه‌رژمێرى له مه‌كدۆنیاى باكوور بكرێت و به‌رپرسه توركه‌كه به پێویستى ده‌زانێت سه‌رژمێرییه‌كه دادپه‌روه‌رانه و شه‌فاف بێت.
مسته‌فا شه‌نتۆپ له‌به‌شێكى تر‌ى نامه‌كه‌دا ده‌ڵێ، "ئەو سەرژمێرییە كاریگەرى راستەوخۆى لەسەر پێكهاتەى كۆمەڵایەتى و رۆشنبیرى مەكدۆنیاى باكوور دەبێت، هەروەها دەبێتە هۆكارى چەسپاندى ئاشتى ناوخۆ و بووژانه‌وه‌ى ئەو وڵاتە"
توركەكانى مەكدۆنیاى باكوور له 21ى كانوونى دووه‌مى ١٩٤٤ مافى خوێندنیان بەزمانى دایكیان لە سەردەمى یوگسلاڤیاى پێشوو بەدەستهێناوە. هه‌ر بۆیه به‌گوێره‌ى یاسایه‌ك كه له ساڵى 2007 ده‌رچووه ٢١ كانوونى دووه‌مى هه‌موو ساڵێك رۆژى فێركردنى توركییە.
به‌گوێره‌ى دوایین راپرسى كه له 2002 له مه‌كدۆنیاى باكوور ئه‌نجام دراوه توركه‌كان نزیكه‌ى 3.85%ى دانیشتووانى ئه‌م وڵاته پێكده‌هێنن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment