بزنسمانێكى سوورى پڕۆژەيەكى گەورەى هايدرۆجين لە توركيا دامەزرێنێت شیکاری ئابوری

نوچەنێت:

حوسمان تەتەرى، بزنسمانى سوورى لەگەڵ مستەفا فارانك، وەزيرى وزەى توركى و محەمەد يۆردال شاهين، بەڕێوەبەرى گشتى سەرمايەى بيانى بۆ دامەزراندنى پڕۆژەى (فەريد) بۆ بەرهەمهێنانى هايدرۆجين لە توركيا كۆبووەوە.

جەلالەدين جوفينچ، پەرلەمانتارى توركيا لە لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تويتەر بڵاويكردەوە، "پێداويستييەكانى بونيادنانى پڕۆژەکە گواستۆتەوە شوێنى مەبەست، كە پلانى دامەزراندنى كارگەيەكى بەرهەمهێنانى هايدرۆجينى لە وڵاتەكەمان هەيە."بەڵام ئەو پەرلەمانتارەى توركيا و وردەكارى زياترى لەسەر پڕۆژەکە بڵاو نەكردۆتەوە، كە چاوەڕوان دەكرێت ژمارەيەكى زۆر دەرفەتى كار بۆ هاووڵاتيانى توركيا و سوورييەكانى نيشتەجێى ئەو وڵاتە بڕەخسێنێت.

حوسام تەتەرى بە هاوبەشى لەگەڵ عيمادەدين تەتەرى براى كە خاوەنى كارگەى رستن و چنينە لە ويلايەتى مەراش، سەدان دەرفەتى كارى بۆ  پەنابەرانى سوورى لەو ویلایەتە ڕەخساندووە.

لە (2019) وەحيدە دين ئۆزكان، والى ئەو ويلايەتە سەردانى ئەو كارگەيەى كردووە و بڕوانامەى (بەرهەمهێنانى)ى داوە بە حوسام بەهۆى بەشدارى لە پاڵپشتى ئابوورى توركيا، بەتايبەت لەو ويلايەتە.

لەلايەكى ترەوە عوسمان ئۆكۆمۆش، پارێزگارى شارۆچكەى (تورك ئۆغلۆ)ى سەر بەو ويلايەتە لەمانگى ئادارى ساڵى رابردوو پێشوازى لەو دوو برايە كردووە، ستايشى پڕۆژەكانى كردوون كە لەو ناوچەيە داينامەزراندووە، دەرفەتى كاريان بۆ زياتر هەزار هاووڵاتى ئەو ناوچەيە رەخساندووە. 

لە (2013) تەتەرى بەهاوكارى لەگەڵ براكەى داواى مۆڵەتى كارگەى ڕستن و چنینيان كرد، كە ئێستا بووە بە يەكێك لەو كارگانەى کاڵاکانى بە (12) فرۆشگاى گەورەى جيهان دەدات، نزيكەى سێ هەزار و (500) دەرفەتى كاريان لەو شارە ڕەخساندووە.

عەبدولغەفور صالح عسفور، سەرۆكى كۆمەڵەى (ئەسياد) بە رۆژنامەى (توركيا)ى راگەياند، "وەبەرهێنانى بزنسمانانى سووريا لە توركيا بايى (10) مليار دۆلارى ئەمەريكيیە."

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژەى بەوە كرد، "هەناردەى توركيا زياتر لە سێ مليار دۆلارە، دەرفەتى كاريان بۆ نزيكەى نيو مليۆن كەس رەخساندووە، كەبەشێكى زۆريان توركن.

لە ساڵى رابردوو بەرپرسانى ئاكپارتى رايانگەياند، "بزنسمانانى سووريا بەشدارى گەورەيان لە پاڵپشتى ئابوورى توركيا هەيە كە بڕەكەى زياتر لە سێ مليار دۆلارە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین