ئاساییبوونەوەى پەیوەندییەکانى تورکیا و ئەرمینیا شیکاری

نوچەنێت:

لە دواى شەڕى کەرەباخ، لەنێوان ئەنقەرە و یەریڤان هیچ گرژییەک ڕووینەداوە، بەڵام لەناوخۆى ئەرمینیا لەسەر ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لەگەڵ تورکیا، گفتوگۆیەکى جددى هەیە، ئەو گۆڕانکارییانەى لە سیاسیەتەکانى ئەرمینیا ڕوویداوە کاریگەرى یەکلاییکەرەوەى لەسەر داهاتووى گفتوگۆکان دەبێت.

کۆبوونەوەکەى تورکیا و ئەرمینیا ڕۆژى سێى ئایارى ئەمساڵ لە ڤیێناى پایتەختى نەمسا و ئەو هەنگاوانەى بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان دەستیان پێکردووە بۆ چاودێرانى سیاسى جێى بایەخە.

بە مەبەستى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان هەردوو وڵات، شاندى تورکى بە سەرۆکایەتیى سەردار کلچ و شاندى ئەرمینیا بە سەرۆکایەتیى  ڕۆبین رۆبینیان ئەرمینیا بۆ سێيەم جار لە ڤيێنا کۆبوونەوە. 

 لە دواى کۆبوونەوەکە، مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیرى دەرەوەى تورکیا سەبارەت بە  ناوەڕۆکى کۆبوونەکەى هەردوولا ڕاگەیاند، "پەیوەندییەکانمان ئاسایى بوونەوتەوە، بۆ بەرجەستەکردنى ئەو لێک نزیکبوونەوەش دەتوانین هەنگاوى زیاتر بنێین."

وەزیرى دەرەوەى تورکیا جەختى لەسەر ئەوەشکردەوە، "دەتوانین بە بەڵێن و ڕێککەوتنەکانى خۆمان پابەندبين، ئەوەشمان بۆ دەرکەوتووە بەردەوامیدان بە گفتوگۆکان ئامانجى سەرەکى هەردوو وڵاتە."

لە (14)ـى مانگى کانوونى دووەمى ئەمساڵ، هەردوو وڵات بۆ ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان لە مۆسکۆ دەستیان بە گفتوگۆکرد. ئەم هەنگاوانە لە دواى ئەوە دێت لە پایزى (2020) شەڕى کەرەباخ دەستى پێكرد، ئەوكاتە تورکیا ڕاستەوخۆ هاوکارى سەربازیى دژى ئەرمینیا پێشکەش بە ئازەربایجان کرد، ئەوەش درزى خستە نێوان پەیوەندییە دیپلۆماسەکانى هەردوو وڵات، كە دووبارە کرانەوەى کەناڵەکانى پەیوەندیى تورکیا و ئەرمینایى زەحمەتتر کرد، بەتایبەت سەرکەوتنى سەربازیى ئازرەبەیجان و لە دەستدانى کەرەباخ لەلایەن ئەرمینیاوە پەیوەندییەکانى ئەرمینیا و تورکیاى زیاتر ئاڵۆزکرد، كە بووە هۆى هەڵپەساردنى سەرجەم پەیوەندییەکانیان.

لەو قۆناغەى ئێستادا هەردوو وڵات خواستى دەستپێکردنەوەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان هەیە، ئەوەش لەبەر دوو هۆکار. تورکیا جگە لەوەى دراوسێیەکى نزیکى ئازەربایجانە، لەڕووى سیاسى و ئابووریییەوەش پەیوەندیەکى توندوتۆڵیان هەیە. هۆکارى دووەم، حکوومەتەکەى نيكۆل باشينيان، سەرۆکى ئەرمینیا پەیوندییەکى زۆر باشى لەگەڵ ڕووسیا هەیە، جگە لەوەى ڕۆژهەڵاتى ئاسیا خاوەنى جوگرافیا و ئابووریى تایبەت بە خۆیەتى، لەدواى کۆتایی هاتنى شەڕى کەرەباخ، کرملین لەم ڕوەوە بە گرنگى دەزانێت لە کاتێکى گونجاودا پرۆسەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى هەردوولا دەست پێبکرێتەوە. 

تورکیا  بۆ ئەوەى بەرژەوەندییەکانى زیاتر پارێزراو بێت،  دەبێ لە یەک کاتدا لەگەڵ باکۆ و یەریڤان پەیوەندییەکى باشى هەبێت. چارەسەرکردنى کێشەکانى ئازەربایجان و ئەرمینیا سوودى زیاترى بۆ تورکیا دەبێت، هەروەها بە ئامانجى چارەسەرکردنى کێشە سنووریەکانی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا،  نیکۆل باشینیان و ئیلهام عەلیف پیێویستیان بە دامەزراندنى کۆمیسیۆنێکە، بەو مەرجەى هەردوولا دەسەڵاتى تەواو بەو کۆمیسیۆنە بدەن، بە ئامانجى گەیشتن "بە چارەسەرێکى خێرا"، ئەمەیش دەبێتە دەرفەتێک بۆ سەرکەوتنى كارەكانى ئەو كۆميسيۆنە.

بەپێى بۆچوونى چاودێران  پێدەچێت هەوڵەکانى تورکیا و ئەرمینیا، لە داهاتوو چانسى سەرکەوتنیان هەبێ، بەتايبەت دواى ئەو پێشکەوتنە ئەرێنيانەى لەدواین دانوستاندنەکانى تورکیا و ئەرمینیا بەدیکرا. لەگەڵ ئەوەى نیکۆڵ پیشنینان هیچ مەرجێگى پێشوەختەى بۆدانووستاندنەکان نەبووە، تاوەکو ئێستا نزیکبوونەوەیەکى تەواو لە نێوان ئەنقەرە و یەریڤان نەبیندراوە، بەڵام شکستە سەربازییەکەى ئەرمینیا لە کەرەباخ، ڕوونەدانى هیچ گۆڕانکارییەک لە دەسەڵاتى ئەرمینیا تا هەڵبژاردنەکانى حوزەيرانى ئەمساڵ لەو وڵاتە کاریگەرى خۆى هەبووە.

پارتى پەيمانى مەدەنى ئەرمەنى بە سەرۆکایەتیى نیکۆل پاشنینان، کە زۆرینەى پەرلەمانى ئەو وڵاتە پێکدەهێنێ، نەیتوانى رێگرى لە گفتوگۆکانى ئەو سەرۆکەى بکات لەگەڵ تورکیا، هەروەها نیکۆڵ دەیزانى لەم بارودۆخەدا سەبارەت بە هێنانەوەگۆڕێى بابەتى بەجینۆسایدکردنى ئەرمنییەکان لە (1915) ئەرمینیان هیچى دەست ناکەوى، بۆیەش تورکیا قبووڵى دانوستاندنەکانى کرد، بۆيە هەردوولا لە گرنگى ئەو دانوستاندانانە تێدەگەن، هەر ئەوەش هۆكارى ئەوەيە تورکیاش دیپلۆماتکارێکى شارەزاى وەک سەردار کلچ بۆ سەرپەرشتیکردنى شاندى وڵاتەکەى دیاریدەكات.

بۆ تەواو ئاساییکردنەوى پەیوەندییەکان، ئەنقەرە و یەریڤان کاتێکى دیاریکراویان لەبەر دەستە بۆ دەستپێکردنەوەى دانووستاندنەکان، بۆیە پێویستە هەردوولا دەستبەردارى تۆمەتبارکردن و ڕابردووى یەکتر ببن، چونکە ئەم پرۆسەيە کاتیکى زۆر و خۆئامادەکردنێکى زۆرى پێویستە، بەتایبەت ديدارە دیپلۆماسییەکان پێویستى بە لێهاتووییەکى باش هەیە.

پێویستە ئەوەشمان لەبير بێت، ئەگەر گۆڕانگارى لە حکوومەتى یەریڤان ڕووبدات، ئەوا پرۆسەى ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکان دەکەوێتە مەترسىيەوە، ئەو بۆچوونە جیاوازانەى کە ئەمڕۆ لەناوەوەى ئەرمینیا دروستبووە، كە نابێ پشتگیریکردنى تورکیا لە ئازەریجان لە کەرەباخ وا لێک بدرێتەوە لەبەر کێشەى (جينۆسايكردنى) نێوان تورکیا و ئەرمینیايە.

گۆرانکارییە سیاسییەکان لە یەریڤان بەگشتى بۆ داهاتووى گفتوگۆکان فاکتەرێکى یەکلایی کەرەوەیە، دەبێ دانوستاندنەکان بەبێ مەرجى پێشوەختە قبووڵ بکرێ، پێویستە لە ناوەوە ئەرمینیا خۆی یەکلایی کردبێتەوە، بۆ ئەوەى پەیوەندییەکان بە تەواوى ئاسایی ببێتەوە. بەڵام لێرەدا پرسیارێک هەیە، پێش دەستپێکردنى دانوستاندنەکان چ جۆرە ناوێک لە جینۆسایدکردنى ئەرمەنییەکان لە (1915) دەنرێت؟ ئەوەى گرنگە دۆسیەى جینۆسایدکردنى ئەرمنییەکان لە ئێستا هەڵنەدرێتەوە، بۆ ئەوەى پرۆسەى دانووستانەکان شکست نەهێنێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین