سەرۆکى فینلەندا: ئامادەم لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆببمەوە تورکیە

نوچەنێت:

سەرۆکى فینلەندا ئاشکراى دەکات، هەنگاوەکانى ئەندام بوون لە ناتۆیان دەستپێکردووە و دەشڵێت، "لە پێناو ئەندامبوون لە ناتۆ، ئامادەم لەگەڵ سەرۆگ کۆمارى تورکیا کۆببمەوە و گفتوگۆ بکەین."

ئەمڕۆ یەکشەممە (15/ئایار/2022) ماڵپەڕى (سى ئێن ئێن)ـى تورکى بڵاویکردەوە، ساولی نینیستۆ، سەرۆک کۆمار و  سانا مارین، سەرۆک وەزیرانی فینلەندا لە هیلنسکى کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانی ڕایانگەیاند، "بە فەرمى داوا دەکەین فینلەندا ببێتە ئەندامى هاوپەیمانى ناتۆ."

ساولی نینیستۆ، لەبەشێکى ترى کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ئاماژەى بەوەکرد، "دواى کۆبوونەوەى لیژنەى سیاسەتى دەرەوەى حکوومەت لەگەڵ پەرلەمان، بڕیاماندا فینلەندا بە فەرمى داواى ئەندامبوون لە هاوپەیمانى ناتۆ بکەین، ئەمەیش بڕیارێکى مێژووییە و سەردەمێکى نوێ بۆ وڵاتەکەمان دەستپێدەکات."

پەیوەست بە داوایەى فینلەندا، هەردوو سەرۆکى ڕووسیا و فینلەند پەیوەندییەک تەلەفۆنیان ئەنجامدا، کۆشکى کرملین، سەبارت بە ناوەڕۆکى پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ڤلادیمێر پۆتین و ساولی نینیستۆ لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، "پۆتین هۆشدارى بە سەرۆکى فینلەندا داوە، کە ئەوان لەو داوایەیان هەڵەیەکى گەورە دەکەن."

سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى ڕووسیا  پێش پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى پۆتین و نینیستۆ ڕایگەیاندبوو، "ڕووسیا بە هەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ داواکارى فینلەندا و سوید بۆ ئەندامبوون لە ناتۆ دەکات و دواى تاوتوێ کردنى هەڵوێستى جددى دەبێت."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین