رووسیا: ئەڵمانیا سەربەخۆیی خۆی لەدەست داوە عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچەنێت:

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هێرشی توندی كردە سەر ئەڵمانیا و رایگەیاند، "لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئۆلاڤ شۆڵتس، راوێژكاری نوێی ئەڵمانیا، ئەو وڵاتە كۆتا نیشانەكانی سەربەخۆیی لەدەست دا."

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئۆلاڤ شۆڵتس، راوێژكاری نوێی ئەڵمانیا، ئەو وڵاتە كۆتا نیشانەكانی سەربەخۆیی لەدەست دا، بەشێوەیەكی گشتی تەنیا ماكرۆن هەوڵی داوە پارێزگاری لە ستراتیژییەتی یەكێتی ئەوروپا بكات."

لەبەشێكی تری قسەكانی وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەش كرد، "من دڵنیام وڵاتانی ئەوروپا رێگە بە لەدەستدانی سەربەخۆییان نادەن." 

هەروەها لاڤرۆڤ جەختی لەسەر ئەوەش كردەوە، یەكێتی ئەوروپا هەنگاو هەنگاو لە هاوپەیمانی ناتۆ نزیك دەبنەوە. 

سەبارەت بەو هێرشانەی لاڤرۆڤ، تا ئێستا حكومەتی ئەڵمانیا هیچ لێدوانێكی فەرمی نەداوە.

ئەڵمانیا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی پشتی بە گازی سروشتی رووسی دەبەست، بەڵام لە دوای هێرشەكانی مۆسكۆ بۆ سەر كیێڤ، بڕیاری دا دەستبەرداری گازی ڕووسی بێت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین