رووسیا هەڵوێستی خۆی بەرانبەر ناكۆكییەكانی توركیا لەگەڵ سوید و فینلەندا راگەیاند تورکیە

نوچەنێت:

دیمتری بیسكۆڤ، وتەبێژی كۆشكی كرملین رایگەیاند، "سەبارەت بە هەڵوێستی توركیا دژ بە سوید و فینلەندا، ڕووسیا نایەوێت دەستوەرداتە كاروباری وڵاتانی ئەندامی ناتۆ."

ئەمڕۆ سێشەممە (17/ئایار/2022) ماڵپەڕی (ئاڕتی) بڵاویكردەوە، وتەبێژی كۆشكی كرملین لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "توركیا ئەندامی هاوپەیمانی ناتۆیە، ئەو پرسە پەیوەندی بەو وڵاتانەوە هەیە، رووسیا نایەوێت دەستوەرداتە ئەو پەیوەندییانە، هەڵوێستی ئێمە بەرانبەر فراوانكردنی ناتۆ روونە."

سەبارەت بە سەردانی سەرۆك وڵاتەكەی بۆ توركیاش دیمتری بیسكۆڤ ئاشكرای كرد، " ڤلادیمێر پۆتین، سەردانی توركیا دەكات، ئەو لەلایەن سەرۆكی توركیاوە بانگهێشتكراوە، هەوڵدەدات ئەو بانگهێشتە بقۆزێتەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ رێككەوتنێك سەبارەت بەو بابەتە نەكراوە."

سەرەڕای هەڵوێستی توركیا بەرانبەر وەگررتنی سوید و فینلەندا، رووسیا بە هەموو شێوەیەك دژ بە وەرگرتنی دوو وڵاتەیە، بە مەترسی دەزانێت بۆ سەر ئاسایشى خۆى.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین